ئینته‌رنه‌شناڵ

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵێكى زۆرى داوه‌ له‌پێناو گه‌شتن به‌ ئاستێكى به‌رز له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆىي و نێوده‌وڵه‌تى له‌بوارى زانستى و ئه‌كاديمى و كلتوريدا. له‌ ئێستادا زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ يه‌كێكه‌ له‌ چوار ئه‌ندامه‌كه‌ى باشورى كوردستان له‌ پرۆگرامى ئيراسمه‌س مه‌نده‌س مه‌رحه‌با كه‌  پرۆژه‌يه‌كى يه‌كێتى ئه‌وروپايه‌ له‌بوارى خوێندنى باڵادا و گرنگى و په‌ره‌ ده‌دات به‌ بوارى زانستى و ئه‌كاديمى و كلتورى له‌ نێوان وڵاتانى ئه‌وروپاو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئێستادا ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌شتنى له‌گه‌ڵ 9 زانكۆى ديكه‌ى ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تيدا هه‌يه‌ له‌ نوێترينيانشدا كه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆى كوردستان له‌ سنه‌ واژووى كردووه‌، توانيويه‌تى به‌ره‌وپێش چوونێكى به‌رچاو له‌ ئاستى زانستى و ئه‌كاديميدا ببينێت. هه‌ر له‌و پێناوه‌دا زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ دوو كانديدى هه‌يه‌ بۆ خوێندنى دكتۆرا له‌ زانكۆ ناوبراو له‌ڕێگه‌ى زه‌ماله‌وه‌.

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ندين ستافى ئه‌كاديمي هه‌يه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ڕێگه‌ى زه‌ماله‌وه‌ له‌ وڵاتانى روسياو توركياو ئيسپانياو پۆڵه‌نداو به‌ريتانياو هه‌نگاريا و وڵاتانى ديكه‌ى جيهان په‌ره‌ به‌ خوێندنه‌كه‌يان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستى ماسته‌رو دكتۆرا.

 


© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD