ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌

 
مێژووى هه‌ڵه‌بجه‌
 
هه‌ڵه‌بجه‌ شاریكى ئیجگاركۆنه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى لۆلۆییه‌كان بیده‌چیت شارى (خارخار –كاداخار)كه‌له‌ هه‌زاره‌ى دووه‌مى پیش زاینیدا بونى هه‌بوه‌ هه‌له‌بجه‌ى ئیستا بیت .
گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز دروستکراوە. عەشیرەتی جاف دروستکەر‌ و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف)ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
دەڵێن، عەشیرەتی جاف لە ناوچەی جوانڕۆ سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە ، پاشان میرێکی ئەردەڵان تەماع دەکاتە ئاو و زەوی و زارە بەڵیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی ) دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن ، ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ , ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە خێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن . لە ھەموو ڕویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو ، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن . ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە ، کوردی و بێگانە ، لەم ناوچەیەدا ھەبوون ، وەک (ئاشوریەکان ، بیشداییەکان ، میدییەکان ، ھەخامەییەکان ، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، ھاتنی ئیسلام ( ٢١ ی ک . ٦٤٣ ز)، روادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسڵی، تەیموری لەنگ ( ١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی ( حکومەتی ھەرێمی کوردستان ).
لە ساڵەکانی کۆچی جولەکە بۆ عێراق و ئێران و کوردستان ، ناوچەی شارەزوور و ھەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن ، کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنورەدا ، بەمەش زیاتر ئەبێت بە مەرکەزێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنورەدا.
ڕیش سپیان‌و پیاوە دێرینەکانی شار ھەندێکیان دەڵێن ، یەکەم خانوو لەھەڵەبجەدا بەگەکانی (شیوەکەڵ) دروستیان کردووەو پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن، کە ئەمانیش (حەمە چاوەش)‌و ھەرسێ کوڕەکەی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عەبدوڵڵا) ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن ، کە ئەمانە بوون، (حەمە پیرۆت) موختاری تورک بووە، (ئەحمەدی پیرۆت)‌و (سڵێمان) یش ئەم منداڵانەی ھەبووە (حاجی محەمەد)، (قادر)، (حاجی فەرەج)، (ئەمین)‌و (عەبدوڵڵا)ش کە ئەم منداڵانەی ھەبووە (ئەوڕەحمان، ئەحمەد، مەحمود،سەعید، ئەمین، حەمە ساڵح) بەپێ‌ی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک ھەڵەبجەی دروستکردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە (١٣) سیانزە ماڵە ناسراون.
 
سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ :
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ساڵی‌ 1889 كراوه‌ به‌ قه‌زا، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوای‌ (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت . تا ساڵی‌ 1930 هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها له‌ (پێنج سه‌د) ماڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی‌ , ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌م بوو بۆ شارێك، له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌نها سێ‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌شاردا هه‌بوون (پاشا) كه‌ ئێستا سه‌نته‌ری‌ شاره‌، پیر محه‌مه‌د‌و كانی‌ عاشقان كه‌ مێژووی‌ دروستبوونی‌ زۆر كۆنه‌، پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ ئاوه‌دان بووه‌‌و كاروباری‌ تێده‌هات‌و ئاوو ئاوه‌ڕۆكه‌ی‌ رێكخرا، گه‌ڕه‌كی‌ (سه‌را) ش ئاوه‌دان بووه‌وه‌ ، پاشان گه‌ڕه‌كی‌ (كانی‌ قوڵكه‌) ، كه‌ ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌كانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ساڵی‌ 1945-1946 شوێنی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ڕهی‌ ئێستا كۆتایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ،له‌ دوای‌ ساڵه‌كانی‌ په‌نجاوه‌ خواروی‌ (پیر محه‌مه‌د) یش دروستكراوه‌، له‌ساڵی‌ 1957 به‌ ته‌واوی‌ ئاوه‌دان بوه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی‌ (شێخ سمایل) دوای‌ ساڵی‌ 1963 ئاوه‌دان كرایه‌وه‌، له‌وبه‌ر (پردی‌ پیرۆزه‌) تاك تاك نه‌وڕۆڵی‌‌و ئیمامیه‌كان نیشته‌جێ‌ ده‌بوون ، تا له‌ساڵی‌ 1970دا ئه‌ویش به‌ ته‌واوی‌ ئاوه‌دان بوه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ بوون كه‌ پێش سه‌رده‌می‌ كۆماریی‌ هه‌بوون هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی‌ جوله‌كان‌و مامۆستایان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن.
دوای‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 1920 هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ك قه‌زایه‌كی‌ ناودار سنورێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌، ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، نزیكه‌ی‌ 375 دێ‌ی‌ هه‌بووه‌ . ناوچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ وارماوه‌ بووه‌ ، وارماوه‌ش سه‌ربه‌قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ سه‌نگاودا هاوسنوور بووه‌ ناحیه‌ی‌ (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ، دوای‌ هاتنی‌ سه‌رده‌می‌ كۆماری‌ ساڵی‌ 1959 كرایه‌ قه‌زا‌و جیابۆوه‌. قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ له‌ساڵه‌كانی‌ 1950 بریتی‌ بووه‌ له‌ ناحیه‌كانی‌ سیروان‌ و شاره‌زوور‌ و پێنجوێن‌ و خورماڵ و وارماوه‌. له‌ساڵی‌ 1977 جگه‌ له‌ مه‌ركه‌زی‌ قه‌زا‌و ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و پێنجوێن لێی‌ ، ژماره‌ی‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 216 گوند بووه‌، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری‌ گشتی‌ ساڵی‌ 1987 له‌كۆی‌ 216 دێ‌ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی‌ ته‌نها 18 دێ‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ قه‌زاكه‌ مایه‌وه‌.
له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پيێك دێت له(‌37 )گه‌ڕه‌ك‌و (132 )كۆڵان‌و رووبه‌ره‌كه‌شی بریتیه‌ له‌(1599)كم چوارگۆشه‌‌و ژماره‌ی دانیشتوانیش (117661 )كه‌سه‌.
(سێ) ناحیه‌ی هه‌یه‌‌و 83 كه‌رتی هه‌یه‌‌و 124 گوندی هه‌یه‌، قه‌زای شاره‌زوور یه‌ك ناحیه‌ی هه‌یه‌، كه‌ وارماوه‌یه‌‌و 12 گه‌ڕه‌كی تێدایه‌‌و 29 كه‌رتی هه‌یه‌‌و ژماره‌ی گونده‌كانیشی شاره‌زوور 38 گونده‌، هه‌روه‌ك ڵانتایی قه‌زاكه‌ 331 كم ده‌بێت‌و ژماره‌ی دانیشتوانیشی 75771 كه‌سه‌‌و قه‌زای سه‌یدسادقیش (یه‌ك) ناحیه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌رزنجه‌یه‌‌و 17 گه‌ڕه‌كی تێدایه‌ به‌خۆی‌و ناحیه‌كه‌یه‌وه‌، ڵێكیشدێت له‌55 كه‌رت‌و 82 گوندیشی هه‌یه‌‌و رووبه‌ری قه‌زای سه‌یدسادقیش 696 كم ده‌بێت.
 
دانيشتوان :
ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ ناوشاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌: دانیشتوانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر به‌ كاروباری‌ دوكانداری‌، بازرگانی‌، كشتوكاڵی‌، كارمه‌ندی‌ حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری‌، ئیشوكاری‌ سه‌رپێی‌ ‌و هاتوچۆی‌ مه‌رز‌و سنوره‌كانی‌ ئێران، ڕاوه‌ ماسی‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی‌ ئیسلام ، كاكه‌یی‌ ئاینی‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی‌پیکهیناوە. به‌پێی‌ ئامارێك كه‌له‌ ژماره‌ 27 ڕۆژنامه‌ی‌ پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌می‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 6509 كه‌س بووه‌ به‌م جۆره‌ به‌ سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه‌ ، 2249/پیاو ، 2103 /ژن ، 1051/كچ ، 1106/كوڕ سه‌رجه‌می‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌ .
 
به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئامار له‌ ساڵی‌ 1977 كه‌چوار گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ (بامۆك، پاشا، سه‌رای‌، پیر محه‌مه‌د) سه‌رجه‌می‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ (22411) كه‌س بوو ، ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و چوار گه‌ڕه‌كه‌یان پێكهێناوه‌ ، (3850) خێزان بووه‌ ، واته‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ 37% ی‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سنوری‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌ی‌ ڵێكهێناوه‌. ژماره‌ی‌ خانوبه‌ره‌ دروستكراوه‌ ئه‌هلی‌‌و ده‌وڵه‌تیه‌كان (3628) و له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ (17) خوێندنگاو (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ تیابووه‌ ، به‌ڵام له‌ ئاماری‌ ساڵی‌ 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌ (115299) كه‌س بووه‌، كه‌ئه‌مه‌ش 12،11% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێكهێناوه‌، واته‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی‌ زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی‌ دانیشتوان 3،3% بووه‌. به‌ڵێ‌ی‌ هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی‌ خانوبه‌ره‌ دروستكراوه‌ ئه‌هلی‌‌و ده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ ناو شار(6008) یه‌كه‌ بووه‌ ، له‌و ژماره‌یه‌ (5506) خانووه‌ ،له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گشتیشه‌وه‌ (61) خوێندنگاو (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ تیابووه‌.
له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بيێك دێت له‌37 گه‌ڕه‌ك‌و 132 كۆڵان‌و رووبه‌ره‌كه‌شی بریتیه‌ له‌(1599)كم چوارگۆشه‌‌و ژماره‌ی دانیشتوانیش 117661 كه‌سه‌.
(سێ) ناحیه‌ی هه‌یه‌‌و 83 كه‌رتی هه‌یه‌‌و 124 گوندی هه‌یه‌، قه‌زای شاره‌زوور یه‌ك ناحیه‌ی هه‌یه‌، كه‌ وارماوه‌یه‌‌و 12 گه‌ڕه‌كی تێدایه‌‌و 29 كه‌رتی هه‌یه‌‌و ژماره‌ی گونده‌كانیشی شاره‌زوور 38 گونده‌، هه‌روه‌ك پانتایی قه‌زاكه‌ 331 كم ده‌بێت‌و ژماره‌ی دانیشتوانیشی 75771 كه‌سه‌‌و قه‌زای سه‌یدسادقیش (یه‌ك) ناحیه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌رزنجه‌یه‌‌و 17 گه‌ڕه‌كی تێدایه‌ به‌خۆی‌و ناحیه‌كه‌یه‌وه‌، پێكدێت له‌55 كه‌رت‌و 82 گوندیشی هه‌یه‌‌و رووبه‌ری قه‌زای سه‌یدسادقیش 696 كم ده‌بێت.
 
١٦ – ٣ – ١٩٨٨:
هەلەبجە ،تاکە شارێکی باشوری کوردستان بوو،کە لەدواسالەکانی تەمەنی جەنگی هەشت سالەی عێراق- ئێران ولە دواهەفتەکانی وەرزی زستانی سالی ١٩٨٨دا کەوتە بەرهێرش وشاڵاوی رژێمی بەعسی عێراق بەچەکی کیمیاوی کۆکوژ.
چوارشمە هاوکات لەگەڵ بەرواری ١٦\٣\١٩٨٨بۆدانیشتوانی شاری هەڵەبجە وگەلەکەمان رۆژێکی جیاوازتر بوولە رۆژە ئاساییەکان.لە رۆژەدا رژێمی بەعس  لە بەرئەنجامی تێکشکانی سوپازەبەلاحەکەی لەجەنگی ئازادکردنی ئەم شارە ،بە چەندین جۆرلەبۆمبی کیمیاوی خەردەل وسیانیدوڤی ئێکس وبۆمبی ناپاڵم ورۆکێتی ئاسایی بۆردومانی بکەن.
لە ئەنجامی ئەم تاوانە دژبە مرۆڤانەیەدا بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی وبێ دیفاعی شارەکە شەهیدوبریندار ببن وتەواوی دانیشتوانەکەی لە چنگی مەرگ بەرەو شارەکانی کۆماری ئیسلا می ئێران هەلبێن وئاوارە ببن ،بۆ ئەنجامی ئەم تاوانە رژێمی بەعس بەبەرنامەیەکی تۆکمەودارێژراو دوور لە میدیاکانی جیهانەوە هەوڵی سرینەوەی سیمای شارستانیەت وبەردەوام بونی ژیانی لەم شارەدا دەدا.
بەلام کۆلنەدان و بوێری و لێهاتوی خەلکی ئەم شارە چۆکی بە دوژمنداوهەوڵە قێزەونەکانیان نەیتوانی ژیان و جوانی و پێشکەوتن لەم شارە ببرێت.
 

 


© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it