ده‌رباره‌

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ يەکێکە لە زانکۆكانى ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری دامەزراندنی بۆ ده‌رچووه‌و ده‌كه‌وێته‌ باشورى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ نزيك گوندى عه‌بابه‌يلێ. زانکۆی ھەڵەبجە له‌ ئێستادا لە لە سێ كۆلێژ پێكهاتووه‌ كه‌ بريتين له‌ (كۆلێژى پەروەردە و زانستە مرۆڤایەتییەکان،كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش،كۆلێژى زانست) له‌گه‌ڵ به‌شى ياسا كه‌ له‌ ئێستادا سه‌ر به‌ سه‌رۆكايه‌تى زانكۆيه‌. زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئێستادا كامێكى گه‌وره‌ له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌و .كامپێكى بچوك له‌ قه‌زاى شاره‌زووى هه‌يه‌.

 

مێژوو

سه‌ره‌تا پێش دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، فاكه‌ڵتى په‌روه‌ده‌ى بنه‌ڕه‌ت له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بوو كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆى سلێمانى بوو و له‌ سێ به‌ش پێكهاتبوو: ئینگلیزی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش. به‌ڵام له‌ ڕێكه‌وتى 8ى ته‌موزى 2010 به‌بڕيارى ژماره‌ (1670) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری دامه‌زراندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا وه‌ك زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆو فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت له‌ زانكۆى سلێمانى جيابووه‌و بووه‌ بنه‌ڕه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌.

 
 
به‌شه‌كان
 

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چوار كۆلێژ پێك هاتووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

 

1- كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ت

 

به‌شى ئينگليزى

به‌شى عه‌ره‌بى

به‌شى كوردى

به‌شى زانسته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان

 

2 - كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان

به‌شى مێژوو

به‌شى ياسا

به‌شى جوگرافيا

به‌شى بنه‌ماكانى ئايين

 

3 - كۆلێژى زانست

به‌شى فيزيا

به‌شى زانستى كۆمپيوته‌ر
 
4 - كۆلێژى په‌روه‌رى وه‌رزش
به‌شى په‌روه‌رى وه‌رزش
به‌شى په‌روه‌رى وه‌رزشى بنه‌ڕه‌ت
 
به‌شى ئه‌ندازيارى بنياكارى (سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌)
 
 
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانيه‌وه‌ چه‌ند كتێبخانه‌يه‌كى هه‌يه‌ و سه‌رجه‌مى كتێبه‌كانى نزيكه‌ى ٥٠٠٠ كتێبه‌. بۆ بينينى ليستى كتێبه‌كان كليك لێره‌ بكه‌.
 
 
 
 
 
 
 
 

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it