زه‌ماله‌ى ناسراوى فوڵبرايت كه له‌لايه‌ن گۆنگرێسى ئه‌مريكاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكى زێڕين ده‌خاته به‌رده‌ست خوازيارانى بۆ خوێندنى ماسته‌ر له‌سه‌ر ئاستى جيهان.
هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش خوازيارنى خوێندنى ماسته‌ر له عێراق ده‌توانن فۆرمى پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌م زهمالهيه پڕبكه‌نه‌وه به ره‌چاوكردنى ئه‌م مه‌رجانه‌ى كه زه‌ماله‌كه پێويستيه‌تى.
زه‌ماله‌ى فوڵبرايت هه‌موو خه‌رجيه‌كانى خوێندن و شوێنى مانه‌وه‌و هاتوچۆو بيمه‌ى ته‌ندروستى له‌ئه‌ستۆده‌گرێت له ماوه‌ى دوو ساڵى خوێندنى ماسته‌ر له ئه‌مريكا.
پێشكه‌شكار ده‌بێت:
عێراقى بێت و له عێراق نيشته‌جێ بێت وه ئاماده‌يى ئه‌وه‌ى تێدابێت كه دواى ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس بێت و به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه دوو ساڵ خزمه‌تى كردارى (فعلى) هه‌بێت له‌و دهزگايهى كارى بۆ ده‌كات.
توانايه‌كى باشى هه‌بێت له زمانى ئينگليزيدا و ده‌بێت له 80 كه‌مترى نه‌بێت له تاقيكردنه‌وه‌ى توانستى زمانى ئينگليزى تۆفڵ ئاى بى تى.
بتوانێت خۆى توێژينه‌وه‌كه‌ى و لێدوانى كه‌سى (Personal Statement) بنوسێت وه هه‌ر كۆپيكردنێك له ئينته‌رنێت يان هه‌ر سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه ده‌بێته هۆى بێبه‌ش بوونى له خوێندنه‌كه‌ى.
بۆ به‌شداريكردن ده‌بێت سه‌ره‌تا ئهژمێرێك له پێگه‌ى فه‌رمى فوڵبرايت دروست بكه‌يت له ڕێگه‌ى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه:
https://apply.embark.com/student/fulbright/international/20/
دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى 1ى حوزهيرانه.
ده‌توانن زانيارى زياتر له‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه وه‌ربگرن ده‌رباره‌ى زه‌ماله‌كه:
http://iraq.usembassy.gov/fulbright-foreign-student-program.html