ڕێكخراوى يونيسكۆ-حه‌مدان كوڕى ڕه‌شيد ئال مه‌كتوم خولى پێنجه‌مين خه‌ڵاتى ڕاده‌گه‌يه‌نێت

به‌مه‌به‌ستى بره‌ودان به‌ بوارى په‌روه‌رده‌و كواڵيتى فێركردن، ڕێكخراوى يونيسكۆ به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ حه‌مدان كوڕى ڕه‌شيد ئال مه‌كتوم خولى پێنجه‌مين خه‌ڵاتى بۆ مامۆستاو ئه‌كاديمى و توێژه‌ران كه‌ پرۆژه‌يان هه‌يه‌ بۆ باشتركردنى فێركردن و ئه‌داى مامۆستا ڕاده‌گه‌يه‌نێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ڕێكخراوى يونيسكۆ-حه‌مدان كوڕى ڕه‌شيد ئال مه‌كتوم بڕى 300,000 سێ سه‌د هه‌زار دۆلار به‌يه‌كسانى به‌سه‌ر سێ براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كات.

هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئاره‌زووى به‌شداريكردنى هه‌يه‌، ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌كه‌ى بكات كه‌ دواتريش دامه‌زراوه‌كه‌ ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژينه‌وه‌ زانستى ده‌كات و له‌ كۆتاشدا وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ى ڕێكخراوه‌كه‌ى ده‌كات.

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى پرۆژه‌ى پێشكه‌شكار 31ى تشرينى يه‌كه‌مه‌ به‌ڵام ده‌بێت پێشكه‌شكار ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ش بكات كه‌ داواكاريه‌كه‌ى پێشتر ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كه‌ى بكات.

بۆ زانيارى زياترو پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم ده‌توانن ئه‌م فايله‌ هاوپێچانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌:
Guide for applicants - UNESCO-Hamdan Prize 2015.pdf
Application form EN.pdf
Nomination form EN.pdf

به‌روار : 2015-04-27 كات :08:12 بینراو : 168

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD