به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌شداربه‌ له‌ كۆرسى ئاماده‌كارى ئايڵتس

ئێستا ده‌توانێت به‌شدارى بكه‌ت له‌ كۆرسێكى ئاماده‌كارى تاقيكردنه‌وه‌ى توانستى زمانى ئينگليزى (ئايڵتس) به‌شێوه‌ى ئۆنلاين و به‌بێ به‌رامبه‌ر.
 
كۆرسته‌كه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ى فيوچه‌ لێرن بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌يه‌و له‌ هه‌فته‌يه‌كيشدا دوو كاتژمێره‌.
 
دواى ته‌واوكردنى كۆرسته‌كه‌ به‌شداربوو:
 
    به‌ هه‌موو به‌شه‌كانى تاقيكردنه‌وه‌ ئاشنا ده‌بێت (خوێندنه‌وه‌،گوێگرتن،ئاخاوتن ، داڕشتن).
    چه‌ند تێبينيه‌كى گرنگ ده‌رباره‌ى به‌ده‌ست هێنانى نمره‌يه‌كى باش له‌ تاقيكردنه‌وه‌كه‌دا فێرده‌بێت.
    ده‌زانێت تاقيكردنه‌وه‌ چۆن نمره‌ى له‌سه‌ر داده‌نرێت.
    زانياريه‌كى زۆر له‌سه‌ر تاقيكردنه‌وه‌كه‌ به‌گشتى وه‌رده‌گرێت.
 
كۆرسه‌كه‌ له‌ 11ى ئايار ده‌ست پێده‌كات و خوازيار ده‌بێت پێشتر ئه‌ژمێرێك دروست بكات بۆ به‌شداريكردن له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌:
 
https://www.futurelearn.com/register
 
زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى كۆرسى ئاماده‌كاريه‌كه‌ لێره‌وه‌ وه‌ربگره‌:
 
http://bit.ly/1zbQadH
 
ئايڵتس تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى توانستى زمانى ئينگليزيه‌ و له‌لايه‌ن زياتر له‌ 9,000 دامه‌زراوه‌وه‌ قبوڵ ده‌كرێت و له‌ ساڵى ڕابردوودا 2 مليۆن و 200 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ئاستى جيهان ئه‌و تاقيكردنه‌وه‌يه‌يان ئه‌نجام داوه‌.

به‌روار : 2015-04-30 كات :09:12 بینراو : 176

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD