پرۆگرامى منحه‌ى ئه‌كاديمى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌ركردايه‌تى و گه‌شه‌سه‌ندن

پرۆگرامى منحه‌ى ئه‌كاديمى نێوده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ركردايه‌تى و گه‌شه‌سه‌ندن (IALD) منحه‌يه‌كى ڕاگه‌ياندووه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (2015 – 2016) كه‌ په‌يامى پێگه‌ياندنى گه‌نجى ڕۆشنبيرو زانستى و كارامه‌و بنياتنانى گه‌نجه‌ له‌ به‌ره‌وپێش چوونى كۆمه‌ڵگادا.

ئامانجى منحه‌كه‌ بريتيه‌ له‌به‌ره‌وپێش بردن و چاودێرى ئه‌و خوێندكاره‌ عێراقيانه‌ى كه‌ خوازيارن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات خوێندنه‌كه‌يان ته‌واوبكه‌ن له‌ زانكۆ دياريكراوه‌كانى توركياو ماليزياو هه‌ندێك له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بيه‌كان.

پرۆگرامى منحه‌كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ هه‌موو پسپۆريه‌كان به‌ڵام پێشينه‌ بۆ پسپۆريه‌ مرۆييه‌كانه‌ وه‌ك كارگێڕى و ئابورى و ياسا و مێژوو و زانستى ڕاميارى و په‌يوه‌ندييه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و ده‌رون ناسى و ڕاگه‌ياندن و هه‌ندێك له‌ پسپۆڕيه‌ زانستيه‌كان وه‌ك ئه‌ندازيارى گه‌ياندن و پرۆگرامسازى و كۆمپيوته‌رو پسپۆريه‌كانى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌.

مه‌رجه گشتيه‌كان:

  1. پێويسته‌ خوێندكار عێراقى بێت.
  2. پێويسته‌ ده‌رچوو بێت ياخود له‌ كۆتايى ته‌واوكردنى خوێندنيدا بێت تاكۆتايى مانگى (6).
  3. بارى ته‌ندروستى باش بێت به‌شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ى سه‌فه‌رى پێبدات بۆ ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
  4. پابه‌ندبێت به‌ ته‌رخانكردنى كاتى خۆى بۆ خوێندن.
  5. ئه‌كاديميه‌كه‌ ماوه‌ى خوێندن درێژناكاته‌وه‌ جگه‌ له‌ بارودۆخى پێويست.
  6. پێويسته‌ پابه‌ندبێت به‌و منحه‌يه‌ى كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ پرۆگرامه‌ ئه‌كاديميه‌كه‌.

مه‌رجه‌كان بۆ پێشكه‌شكارى به‌كالۆريۆس:

  1. ته‌مه‌نى له‌ (25) .
  2. پێويسته‌ به‌كالۆريۆسه‌كه‌ى له‌ بوارێكى جياوازدا نه‌بێت.
  3. نمره‌كه‌ نابێت له‌ 70 كه‌متر بێت.

مه‌رجه‌كان بۆ پێشكه‌شكاره‌ ماسته‌ر:

  1. ته‌مه‌نى له‌ 30 ساڵ زياتر نه‌بێت.
  2. نمره‌ى به‌كالۆريۆس له‌ 65 كه‌متر نه‌بێت.

مه‌رجه‌كان بۆ پێشكه‌شكارى دكتۆرا:

  1. ته‌مه‌نى له‌ 35 ساڵ زياتر نه‌بێت.
  2. نمره‌ى ماسته‌ره‌كه‌ له‌ زۆرباشه‌ كه‌متر نه‌بێت.

زانيارى زياتر له‌م به‌سته‌رانه‌ى خواره‌وه‌ وه‌ربگره‌:
http://www.iald.net/ar/%20registration
http://www.iald.net/ar/scholarships/منحة-الأمل-مقدمة-من-الأكاديمية-الدولية-للقيادة-والتنمية

 

به‌روار : 2015-05-04 كات :10:07 بینراو : 227

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it