پرۆگرامى پێكه‌وه‌به‌ستنى زانكۆكانى عێراق

پرۆژەی پێکەوەبەستنی زانکۆکانی عێراق (ULP) پرۆژەیەکە کە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکاوە لە عێراق خەرجی بۆ دابین دەکرێت و ئامانجی ئاسانکردن پەرەپێدانی پەیوەندی و ڕێکەوتنی درێژخایەنی نێوان زانکۆکانی عێراق و ئەمریکایە .
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ساڵانە لە ڕێگەی پرۆژەی پێکەوەبەستنی زانکۆکانی عێراق چانسێکی گەورە ڕادەگەیەنێت بۆ بەهێزکردنی زانکۆکانی عێراق لە ڕێگەی ڕێکەوتنی پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا لەسەر بنەمای تێگەشتنی کلتوری و بنیاتنانی توانست .
لەم ڕوانگەیەشەوە ڕێکخراوی IREX بەخۆشحاڵیەوە دووەمین پێشبڕکێی بۆ بەخشینی بچوك Mini Grand ڕادەگەیەنێت بۆ پرۆژەی هاوبەشی زانکۆکانی عێراق .
ئایڕێکس لە ٢٠١٤دا پرۆژەی بچوکی پێکەوەبەستنی زانکۆکانی عێراقی ڕاگەیاند کە پێکهاتبوو لە پرۆژەی هاوبەشی هەرسێ زانکۆی بەغدادو زانکۆی تەکنەلۆژی-بەغداد و زانکۆی دهۆك ، بەڵام ئەمساڵ ئایڕێکس ئەم هەلی بەشداریکردنە بۆ Mini Grand بە هەموو زانکۆکانی عێراق دەبەخشێت.
ئەم بەخشینە بچوکە یارمەتیدەرە بۆ بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ دروست کردن و باشترکردنی پەیوەندییەکی پتەو لە بوارە گرنگەکانی خوێندنی باڵای عێراق و فراوانکردنی بەشداریکردن لەسەر ئاستی فاکەڵتی و بەشەکان.
دەبێت داواکار پرۆژەیەك پێشنیار بکەن کە لەماوەی ٦ تا ١٢ مانگدا تەواو ببێت و بۆ پرۆژەکەش دەتوانن ٥ هەزار تا ٥٠ هەزار دۆلار وەربگرن لەڕێگەی پێشبڕکێوە لەنێوان هەموو زانکۆکانی عێراق ٨-١٢ پرۆژە  هەڵدەبژێردرێت .
دەتوانن زانیاری زیاتر لەم بەستەرەی خوارەوە وەربگرن :


https://www.irex.org/projects/iraq-university-linkages-program

فۆرمی داواکاری پێشکەشکردن

 
به‌روار : 2015-09-03 كات :00:54 بینراو : 198

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it