ده‌رفه‌تى خوێندنى ماسته‌ر دكتۆرا له‌ زانكۆى گرۆنينجين

زانكۆى گرۆنينجين له‌ هۆڵه‌ندا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕه‌خساندنى هه‌لى خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا له‌ چه‌ند بوارێكى جياوازدا.

زانكۆى گرۆنێنيجين هه‌موو تێچوونێكى خوێندن و كرێى هاتوچۆو كتێب و بيمه‌ى ته‌ندروستى بۆ خوێندكار دابين ده‌كات.

ماوه‌ى خوێندنى ماسته‌ر 1  يان 2 ساڵه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و بواره‌ى كه‌ خوێندكار تێيدا ده‌خوێنێت و ماوه‌ى خوێندنى دكتۆراش له‌ نێوان 3 بۆ 4 ساڵه‌.

ده‌بێت خوازيار توانستى ئه‌كاديمى باڵاى هه‌بێت و له‌ڕێگه‌ى پيشتگيرى مامۆستاكانيه‌وه‌ له‌ زانكۆ پشتڕاست كرابێته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و بواره‌شى كه‌ تێيدا ده‌خوێنێت پێويسته‌ بۆ به‌هێزكردنى تواناى زانستى وڵاته‌كه‌ى بێت.

سه‌باره‌ت به‌ خوێندنى دكتۆرا، ئه‌وه‌ ده‌بێت خوێندكار به‌شێكى توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ى خۆى بكات و به‌شه‌كه‌ى ديكه‌ له‌ زانكۆى گرۆنينجين.

ماوه‌ى پێشكه‌ش كردنى داواكارى له‌ ڕێكه‌وتى 15/10/2015 ده‌ست پێده‌كات دواكاتيش ڕێكه‌وتى 15/1/2016يه‌.

بۆ زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى مه‌رج و ڕێنماييه‌كانى پێشكه‌شكردنى داواكارى، سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://www.rug.nl/education/international-students/financial-matters/ericbleumink

ئاماده‌كردنى: سازان صلاح صابر

به‌روار : 2015-10-30 كات :18:54 بینراو : 153

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD