ده‌رفه‌تى خوێندنى ماسته‌ر له‌ زانكۆى ئوميه‌ له‌ سويد

زانكۆى ئوميه‌ له‌ وڵاتى سويد هه‌لى زێڕين ده‌ڕه‌خسێنێت بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خوازيارى خوێندنى ماسته‌رن بۆ ساڵى خوێندنى (2016-2017) له‌ چه‌ند بوارێكى جياوازدا به‌ زمانى ئينگليزى له‌ ڕێگه‌ى دابينكردنى چه‌ند زه‌ماله‌يه‌ك له‌ چه‌ند زانكۆيه‌كى ئه‌و وڵاته‌دا. 
به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ماوه‌ى خوێندن (2) ساڵه‌و هه‌ڵبژاردنى پێشكه‌شكار په‌يوه‌سته‌ به‌ توانسته‌ ئه‌كاديمييه‌كه‌ى ، هه‌روه‌ها مه‌رجى توانستى زمانى ئينگليزى به‌ پێى ئه‌و زانكۆيه‌و ئه‌و بواره‌ى پێشكه‌شكار تيايدا ده‌خوێنێت جياوازه‌.

‌ ساڵانه‌ كرێى خوێندن له‌ لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى سويدىSwedish Institute)) يه‌وه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌يه‌كى حكومييه دابينده‌كرێت ، وه‌ بۆ خوێندكارانى نا ئه‌وروپى و ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى ئابورى ئه‌وروپا جگه‌ له‌ كرێى خوێندن خه‌رجى ژيانيش دابينده‌كرێت.

پێويسته‌ پێشكه‌شكار فۆڕمى داواكردن بۆ خوێندن له‌ يه‌كێك له‌ زانكۆ به‌شداره‌كانى ئه‌م پڕۆگرامه‌ ته‌واوبكات تا به‌روارى 1 ى شوباتى 2016.

بۆ زياتر شاره‌زابوون له‌ پڕۆگرامه‌كه‌و بواره‌كانى خوێندن و چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى پێشكه‌شكردن سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:

http://www.umu.se/english/education/tuition/scholarships

ئاماده‌كردن: سازان صلاح صابر

به‌روار : 2015-12-05 كات :19:34 بینراو : 241

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it