زه‌ماله‌ى (چيڤنينگ) ى به‌ريتانى بۆ خوێندكارانى جيهان

زه‌ماله‌ى  (چيڤينينگ) ى به‌ريتانى هه‌لى زێڕين ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى جيهان بۆ خوێندنى ماسته‌ر له‌ هه‌ر بوارێك كه‌ خۆيان بيانه‌وێت له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنى تواناكانيان به‌ شێوه‌ى پيشه‌يى و ئه‌كاديمى، كه‌ هه‌موو تێچووى خوێندنه‌كه‌ يان به‌شێكى له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانياو ڕێكخراوه‌ هاوبه‌شه‌كانيه‌وه‌ دابينده‌كرێت وه‌ ئامانج لێى ئاشنا بوونه‌ به‌ كلتورى به‌ريتانياو بنياتنانى په‌يوه‌نديه‌كى باشه‌ له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا.

 

ئاستى كۆرسه‌كه‌ /

خوێندنى ماسته‌ر به‌ىشێوه‌ى به‌رده‌وام و له‌ ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا به‌ شێوه‌ى (فول تايم) له‌ يه‌كێك له‌ زانكۆكانى به‌ريتانيادا ده‌خوێنرێت له‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ پێشكه‌شكار بيه‌وێت.

 

شياوى بۆ به‌شدارى كردن:

·       سه‌رجه‌م هاوڵاتيانى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسى ئه‌و ناوچانه‌ى زه‌ماله‌ى (چيڤينينگ) دياريكردوون شياون بۆ به‌شداريكردن.

·       به‌ لايه‌نى كه‌مه‌وه‌ دواى 2 ساڵ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆى.

·       پێشكه‌شكار پێويسته‌ بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسى به‌ده‌ستهێنابێت .

·       به‌ لايه‌نى كه‌مه‌وه‌ پێشكه‌شكار پێويسته‌ خزمه‌تى 2 ساڵى هه‌بێت.

·       پێويسته‌ پێشكه‌شكار داواكارى بۆ 3 كۆرسى ماسته‌ر پپێشكه‌شبكات قبوڵى بێمه‌رجيشى هه‌بێت تاكو به‌روارى 13/7/2016

·       بڕوانامه‌ى ئه‌و ئاسته‌ى زمانى ئينگليزى هه‌بێت كه‌ زه‌ماله‌ى ناوبراو داواى ده‌كات.

 

پاڵپشته‌ داراييه‌كان بۆ خوێندن له‌م پڕۆگرامه‌دا:

·       كرێى خوێندن

·       بڕێك پاره‌ى مانگانه‌ و بڕێك پاره‌ى زياده‌ش بۆ كڕينى هه‌ندێ پێداويستى

·       كرێى ڕۆشتن و هاتنه‌وه‌

·       تێچووى داواكارى ڤيز

 

تێبينى/ 1- پێشكه‌شكردنى داواكارى به‌ شێوه‌ى ئۆنلاين ده‌بێت.

2- دوا كات بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى 8/11/2016

3- كۆرسه‌كه‌ له‌ مانگى  10 و 11/ 2017 ده‌ستپێده‌كات

بۆ زانيارى زياتر سه‌ردانى ئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://www.scholars4dev.com/3299/british-chevening-scholarships/

 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى : سازان صلاح

به‌روار : 2016-08-15 كات :17:24 بینراو : 214

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD