زه‌ماله‌ى ماليزياى نێوده‌وڵه‌تى

زه‌ماله‌ى ماليزياى نێوده‌وڵه‌تى زه‌ماله‌يه‌كى حكومه‌تى ماليزيايه‌ بۆ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى جيهان به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى خوێندنى ئه‌كاديمى (ماسته‌ر ، دكتۆرا، پۆست دكتۆرا) له‌ ووڵاتى ماليزيا.

پێشكه‌شكار پێويسته‌:

1-    ته‌مه‌نى له‌ (45) ساڵ زياتر نه‌بێت.

2-    خاوه‌ن نمره‌ى داواكراوى زه‌ماله‌كه‌ بێت بۆ ئه‌و ئاسته‌ى ته‌واوى كردووه‌.

3-    تاقيكردنه‌وه‌ى توانستى زمانى ئينگليزى هه‌بێت و له‌و ئاسته‌ بێت كه‌ زه‌ماله‌كه‌ داواى ده‌كات و ماوه‌ى (2)ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بوبێت.

4-    بڕوانامه‌ى ته‌ندروستى نێوده‌وڵه‌تى نوێى هه‌بێت (تێچووى ئه‌م بڕوانامه‌يه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پێشكه‌شكار خۆى).

5-    نامه‌ى قبوڵى بۆ خوێندن له‌ زانكۆكانى ووڵاتى ماليزيا وه‌رگرتبێت.

پاڵپشتى دارايى زه‌ماله‌كه‌:

1-    دابينكردنى تێچووى تيكت له‌ پايته‌ختى ووڵاتى پێشكه‌شكاره‌وه‌ تاكو ووڵاتى ماليزيا.

2-    تێچووى خوێندن و كرێى مانگانه‌.

3-    بيمه‌ى ته‌ندروستى.

4-    دابينكردنى گرانت بۆ كڕينى كتێب و گه‌شتى ناوخۆى ووڵاتى ماليزيا.

5-    تێچووى تێز دابينده‌كرێت (ته‌نها بۆ خوێندكارانى دكتۆراو پۆست دكتۆرا).

6-    تێچووى گه‌شت بۆ كۆنفرانس و تێچووى بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ گۆڤاردا دابينده‌كرێت (ته‌نها بۆ خوێندكارانى دكتۆراو پۆست دكتۆرا).

 

ئه‌و بوارانه‌ى دياريكراوه‌ بۆ خوێندن له‌ چوارچێوه‌ ئه‌م زه‌ماله‌دا:

1-    زانست و ئه‌ندازيارى

2-    كشتوكاڵ

3-    ئابورى و دارايى

4-    ته‌كنه‌لۆجياى په‌يوه‌ندى و زانيارى

5-    بايۆته‌كنه‌لۆجى

6-    بايۆسكيورتى و سه‌لامه‌تى خۆراك

7-    ژێرخانى ئابورى و يوتليتى

8-    خوێندنى ژينگه‌يى

9-    ته‌ندروستى (په‌رستارى و پزيشكى گشتى و پزيشكى ده‌رمانسازى ناگرێته‌وه‌)

 

پێشكه‌شكار له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ك هه‌ڵده‌بژێردرێت:

1-    نمره‌يه‌كى باشى به‌ده‌ست هێنابێت له‌وئاسته‌ ئه‌كاديميه‌ى ته‌واوى كردووه‌.

2-    كواليتى پڕۆپۆزه‌ڵى توثژينه‌وه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها تواناى له‌ ميانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ته‌كنه‌لۆجياو ته‌ندروستى مرۆڤ دا.

3-    شاره‌زاييه‌كى زۆرى له‌ گفتوگۆكردن و نوسين و خوێندنه‌وه‌ له‌ زمانى ئينگليزيدا هه‌بێت.

بۆ زانيارى زياتر كرته‌ لێره‌ بكه‌

 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: سازان صلاح

به‌روار : 2016-08-17 كات :18:53 بینراو : 276

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it