ده‌رفه‌تى خوێندنى ماسته‌ر له‌ هۆڵه‌ندا

زانكۆى له‌يدن له‌ هۆڵه‌ندا هه‌ستاوه‌ به‌ ڕاگه‌ياندنى زه‌ماله‌يه‌كى خوێندنى ماسته‌ر له‌ چه‌ند بوارێكى  جياوازى ياسا و په‌يوه‌ندييه‌ نێوده‌وڵه‌تى و ديبلۆماسييه‌كاندا بۆ خوێندكاره‌ به‌تواناكانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، كه‌ دوا مۆڵه‌ت  بۆ پێشكه‌ش كردنى داواكارى به‌روارى (1/10/2015)ه‌‌.

 

ئه‌م زه‌ماله‌يه‌ بۆ كێيه‌:

1- خوێندكارانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى ناوچه‌ى ئابورى ئه‌وروپا ده‌توانن ناوى خۆيان تۆمار بكه‌ن له‌ پڕۆگرامى ماسته‌ر له‌ زانكۆى له‌يدن له‌ هۆڵه‌ندا كه‌ له شوباتى 2016 يان تشرينى يه‌كه‌مى 2016 ده‌ست پێده‌كات.

2- خوێندكارانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌توانن ناوى خۆيان تۆمار بكه‌ن  له‌ پڕۆگرامه‌كانى ماسته‌رى پێشكه‌توو كه‌ له‌ خواره‌وه ‌ئاماژه‌ى پێكراوه‌ و له‌ شوباتى 2016 و تشرينى يه‌كه‌مى 2016 ده‌ست پێده‌كات.

‌ پڕۆگرامه‌ ئاماژه‌پێكراوه‌كانى خواره‌وه ‌له‌ به‌روارى تشرينى يه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كه‌ن جگه‌ له‌ خوێندنى  پێشكه‌وتوو له‌ بوارى (Air Space Law).

1- ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له‌ Air & Space Law.

2- ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له‌ ياساى كارى ئه‌وروپى و نێوده‌وڵه‌تى.

3- ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له ‌ياساى باجى نێوده‌وڵه‌تى .

4- ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له ‌‌ياساى گشتى نێوده‌وڵه‌تى.

5-  ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له‌ ياساى نێوده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى و بازرگانى

6-ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له ‌ياسا و ته‌كنه‌لۆجياى ديجيتاڵى.

7--ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتووله‌ ياساى باجى ئه‌وروپى .

8-  ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتووياساى مافه‌كانى مرۆڤى  نێوده‌وڵه‌تى

9- ماسته‌ر له‌ ياسادا: خوێندنى  پێشكه‌وتوو له‌ ياسا نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى مافه‌كانى منداڵ

10- ماسته‌ر له‌ په‌يوه‌ندييه‌ نێوده‌وڵه‌تى و ديبلۆماسييه‌كان

 

بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى زه‌ماله‌كه‌: ده‌توانن سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://prospectivestudents.leiden.edu/scholarships/scholarship/lexs.html

 

به‌روار : 2015-06-16 كات :18:15 بینراو : 197

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it