ده‌رفه‌تى خوێندنى دكتۆراو پۆست دكتۆراو ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ له‌ سويسرا

حكومه‌تى سويسرا له‌ڕێگه‌ى كۆمسيونى فيدڕاڵسى زه‌ماله‌‌ (FCS) ى ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌رفه‌تى خوێندنى دكتۆراو پۆست دكتۆراو ئه‌نجاندانى توێژينه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست خۆزايارانى بيانى بۆ ساڵى خوێندنى 2016  2017 له‌ چه‌ند بوارێكى جياوازدا.

خوازياران له‌ هه‌رێمى كوردستانيش ده‌توانن داواكارى له‌ 10 زانكۆى سويسرا له‌ ڕێگه‌ى زه‌ماله‌كه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن‌ كه‌ دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى ڕێكه‌وتى 31/11/2015يه‌و خوێندنيش له‌ رێكه‌وتى 1/9/2016ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات‌.

بڕى كرێى خوێندن مانگانه‌ 1920 فرانكى سويسريه‌ بۆ دكتۆرا و 3500 فرانكى سويسريه‌ بۆ پۆست دكتۆرا و 1920 فرانكى سويسريه‌ بۆ ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه، هه‌روه‌ها زه‌ماله‌كه‌ كرێى شوێنى مانه‌وه‌و بيمه‌ى ته‌ندروستى و خه‌رجى هاتوچۆى گشتى ناو وڵات  بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵ و خه‌رجى هاتوچۆى ده‌ره‌وه‌و گه‌شت و گوزار له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

ماوه‌ى خوێندن بۆ دكتۆرا 3 ساڵه‌و بۆ پۆست دكتۆراو ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ 12 مانگه‌ كه‌ هه‌رسێكيان له‌ 1ى ئه‌يلۆلى 2016ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن.

مه‌رجه‌كانى پێشكه‌ش كردنى داواكارى بۆ دكتۆرا:

1-هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بێت له‌زانكۆيه‌كى دانپێدانراو له‌ زانكۆكانى‌ سوێسرا.
2-ته‌مه‌نى له‌ 35 ساڵ زياتر نه‌بێت له‌كاتى پێشكه‌شكردنى داواكارى.
3-ئه‌و خوازيارانه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌ سويسرا بوون تا كاتى پێشكه‌شكردنى داواكاريه‌كه‌، ناتوانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.
4-پێشكه‌شكار ده‌بێت پرۆپۆزه‌ڵى دكتۆراكه‌ى و كاته‌كه‌ى هه‌بێت كه‌ مه‌رجێكى گرنگى زه‌ماله‌كه‌يه‌.
5-ئه‌وانه‌ى كه‌ پێشتر به‌شدارى ئه‌م زه‌ماله‌يه‌يان كردووه‌ له‌ سويسرا ناتوانن دووباره‌ داواكارى پێشكه‌ش بكه‌نه‌وه‌
6-پێشكه‌شكار ده‌بێت زمانى پێويست به‌ خوێندنى دكتۆرا بزانێت.
7-پێشكه‌شكار ده‌بێت نامه‌ يان ئيمه‌يڵێكى پشتگيرى له‌ پرۆفيسۆرێكى زانكۆيه‌كى سويسريه‌وه‌ به‌ده‌ست بێنێت كه‌ سه‌رپه‌رشتيارى خوێندنى پۆست دكتۆراكه‌ى بۆ بكات.

 

مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ خوێندنى پۆست دكتۆرا

1-ده‌بێت پێشكه‌شكار خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا بێت
2-نابێت ماوه‌ى زياتر له‌ 5 ساڵ به‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دكتۆراكه‌يدا تێپه‌ڕى كردبێت.
3-ئه‌و خوازيارانه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌ سويسرا بوون تا كاتى پێشكه‌شكردنى داواكاريه‌كه‌، ناتوانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.
4-پێشكه‌شكار ده‌بێت پرۆپۆزه‌ڵى دكتۆراكه‌ى و كاته‌كه‌ى هه‌بێت كه‌ مه‌رجێكى گرنگى زه‌ماله‌كه‌يه‌.
5-پێشكه‌شكار ده‌بێت زمانى پێويست به‌ خوێندنى پۆست دكتۆرا بزانێت.
6-پێشكه‌شكار ده‌بێت نامه‌ يان ئيمه‌يڵێكى پشتگيرى له‌ پرۆفيسۆرێكى زانكۆيه‌كى سويسريه‌وه‌ به‌ده‌ست بێنێت كه‌ سه‌رپه‌رشتيارى خوێندنى پۆست دكتۆراكه‌ى بۆ بكات.
7-ئه‌وانه‌ى كه‌ پێشتر به‌شدارى ئه‌م زه‌ماله‌يه‌يان كردووه‌ له‌ سويسرا ناتوانن دووباره‌ داواكارى پێشكه‌ش بكه‌نه‌وه‌.

 

مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌:


1-ده‌بێت پێشكه‌شكار خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بێت.
2-نابێت ته‌مه‌نى له‌ 35 ساڵ زياتر بێت.
3-ئه‌و خوازيارانه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌ سويسرا بوون تا كاتى پێشكه‌شكردنى داواكاريه‌كه‌، ناتوانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.
4-پێشكه‌شكار ده‌بێت پرۆپۆزه‌ڵى توێژينه‌وه‌كه‌ و كاته‌كه‌ى هه‌بێت كه‌ مه‌رجێكى گرنگى زه‌ماله‌كه‌يه‌.
5-پێشكه‌شكار ده‌بێت زمانى پێويست به‌ توێژينه‌وه‌كه‌ بزانێت.
6-پێشكه‌شكار ده‌بێت نامه‌ يان ئيمه‌يڵێكى پشتگيرى له‌ پرۆفيسۆرێكى زانكۆيه‌كى سويسريه‌وه‌ به‌ده‌ست بێنێت كه‌ سه‌رپه‌رشتيارى ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌كه‌ى بۆ بكات.
7-ئه‌وانه‌ى كه‌ پێشتر به‌شدارى ئه‌م زه‌ماله‌يه‌يان كردووه‌ له‌ سويسرا ناتوانن دووباره‌ داواكارى پێشكه‌ش بكه‌نه‌وه‌

بۆ وه‌رگرتن و زانينى زانيارى زياتر، كليك لێره‌ بكه‌.

وه‌رگێران و ئاماده‌كردن: ڕاستى ئه‌يوب

به‌روار : 2015-08-25 كات :19:23 بینراو : 157

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD