ده‌رفه‌تى خوێندنى دكتۆرا له‌ سويد و دانيمارك

سێ زانكۆى ئه‌وروپى له‌ سويد و دانيمارك ده‌رفه‌تێكى بێوێنه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست خوازيارانى خوێندنى دكتۆرا له‌سه‌رتاسه‌رى جيهان له‌ بوارى ددانسازيدا.

هه‌رسێ زانكۆى ئارهه‌س له‌ دانيمارك و زانكۆى كارۆلينسكا و زانكۆى مالمۆ له‌ سويد پرۆژه‌ى توێژينه‌وه‌ى سكۆن (SCON Research Project) له‌ 2014ه‌وه‌ ڕاگه‌ياندووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌ماله‌ى خوێندنى دكتۆرايان ڕاگه‌ياندووه‌ له‌ بوارى ددانسازى بۆ ئه‌و خوازيارانه‌ى كه‌ ئاره‌زووى خوێندنى دكتۆرا ده‌كه‌ن له‌و بواره‌دا.

خوازيار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێويسته‌ فۆرمى داواكارى پڕبكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌م ناونيشانه‌ى خواره‌وه‌ى بنێرن:

 nils.persson@swedishhealthcare.se

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى 15ى ئه‌يلۆلى 2015ه‌يه‌.

بۆ زانيارى زياتر ده‌باره‌ى زه‌ماله‌كه‌و زانيارى ده‌رباره‌ى هه‌ر سێ زانكۆى به‌شداربوو له‌ پرۆژه‌ى سكۆن، كرته‌ لێره‌ بكه‌.

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ: ڕاستى ئه‌يوب

به‌روار : 2015-08-15 كات :06:24 بینراو : 165

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD