هه‌لى به‌شداريكردن له‌ زه‌ماله‌ى (مينا) ى هۆڵه‌ندى

كۆنسوڵخانه‌ى هۆڵه‌ندا هه‌موو خوازيارانى له‌ ئه‌فريقاى باكور و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ پرۆگرامى زه‌ماله‌ى مينا (MENA) ئێستا كراوه‌يه‌و ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئامانجى زه‌ماله‌ى مينا به‌شداربوونە لە پڕۆسەی گواستنەوەی دیموکراتییانە لە  وڵاتانى به‌شداربوو وه‌ بنياتنانى توانست به‌ پێدانى هه‌لى به‌شداريكردن له‌ كۆرسى كورتخايه‌ن له‌ چه‌ندين بوارى جياوازدا.

ماوه‌ى به‌شداريكردن له‌ كۆسه‌كاندا له‌نێوان 2 بۆ 12 هه‌فته‌دايه‌و و ماوه‌ى پێشكه‌شكردنيش به‌پێى ئه‌و زانكۆيه‌ ده‌گۆڕێت كه‌ خوازيار فۆڕمى بۆ پڕده‌كاته‌وه‌.

ده‌بێت خوزايار ته‌مه‌نى له‌ 45 ساڵ زياتر نه‌بێت و هاوڵاتى يه‌كێك له‌م 10 وڵاته‌ى خواره‌وه‌ بێت:

عێراق، جه‌زائير، ميسر، ئوردن، لوبنان، ليبيا، مه‌غريب، تونس، عومان، سوريا.

بواره‌كانى خوێندن بريتين له‌:

  • 1-ئابورى (Economics)
  • 2-بازرگانى (Commerce)
  • 3-به‌ڕێوه‌بردن و ژمێريارى (Management and Accounting)
  • 4-كشتوكاڵ و ژينگه‌ (Agriculture and Environment)
  • 5-بيركارى (Mathematics)
  • 6-زانسته‌ سروشتيه‌كان (Natural Sciences)
  • 7-زانستى كۆمپيوته‌ر (Computer Science)
  • 8-زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان (Humanities)
  • 9-زانسته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ( Social Sciences)
  • 10-په‌يوه‌نديه‌كان و هونه‌ر (Communication and Arts)
  • 11-ئه‌ندازيارى (Engineering)
  • 12-ياساى گشتى و سه‌لامه‌تى (Public Order and Safety)
  • 13-ياساى گشتى به‌رێوه‌ربردن (Law Public Administration)

بۆ زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى زه‌ماله‌ى ميناو  پێشكه‌ش كردنى داواكارى، سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:

https://www.studyinholland.nl/scholarships/scholarships-administered-by-nuffic/mena-scholarship-programme

ئاماده‌كردنى : ڕاستى ئه‌يوب

به‌روار : 2015-10-12 كات :07:46 بینراو : 253

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it