هۆڵه‌ندا زه‌ماله‌يه‌كى خوێندنى ڕاگه‌ياند

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و كلتور و زانستى هۆڵه‌ندا به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆيه‌كى توێژينه‌وه‌و زانكۆكانى زانسته‌ كردارييه‌كان زه‌ماله‌ى خوێندنى به‌كالۆريۆس و ماسته‌ريان ڕاگه‌ياند.

ئه‌م زه‌ماله‌يه‌ بۆ ئه‌و خوازيارانه‌يه‌ كه‌ ئه‌يانه‌وێت بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس يان ماسته‌ر له‌ يه‌كێك له‌ زانكۆكانى هۆڵه‌ندا به‌ده‌ست بهێنن .

ئه‌م زه‌ماله‌يه‌ كرێى ته‌واوى خوێندن دابين ناكات به‌ڵكو بڕى (5000)يۆرۆ ده‌به‌خشێت به‌ خوازيار بۆ ته‌واوكردنى ساڵى يه‌كه‌مى خوێندنه‌كه‌ى.

مه‌رجه‌كانى شايسته‌بوون:

1-هاوڵاتى ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى ئابوورى ئه‌وروپا بێت (non-EEA).
2-پێويسته‌ پێشكه‌شكردنى فۆرمى داواكارى خوازيار به‌شێوه‌ى هه‌ميشه‌يى (full-time) بۆ يه‌كێك له‌ زانكۆكانى ناو سنورى پرۆگرامى ئه‌م زه‌ماله‌يه‌ بێت.
3-خوازيار پێويسته‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانى هه‌ر زانكۆيه‌ك جێبه‌جێبكات كه‌ هه‌ڵى ده‌بژێرێت.
4-نابێت خوازيار پێشتر له‌ هيچ دامه‌زراوه‌يه‌كى هۆڵه‌ندى بڕوانامه‌ى ئه‌كاديمى به‌ده‌ستهێنابێت.

پێشكه‌ش كردنى فۆڕمى داواكارى بۆ ساڵى خوێندنى (2016-2017) له‌ (1/11/2015) ده‌ستى پێكردووه‌و دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردن (1/2/2016) ياخود (1/5/2016) ده‌بێت.

بۆ زانيارى زياتر له‌سه‌ر زه‌ماله‌كه‌ و هه‌موو زانكۆكانى پرۆگرامه‌كه‌ سه‌ردانى ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

https://www.studyinholland.nl/scholarships/highlighted-scholarships/holland-scholarship

وه‌رگێران: سازان صلاح صابر

به‌روار : 2015-11-12 كات :08:05 بینراو : 174

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD