هه‌لى به‌شداريكردن له‌ پرۆگرامى يونيليد له‌ لايه‌ن ڕێكخراوى داد-ه‌وه‌

پرۆگرامى يونيليد پرۆگرامێكى سه‌رده‌ميانه‌ى پێشكه‌وتووه‌ بۆ گه‌نجانى سه‌كرده‌ له‌ زانكۆكانى جيهان له‌ بوارى خوێندنى باڵادا.

پرۆگرامه‌كه‌ كه‌ له‌لايه‌ن رێكخراوى دادى ئه‌ڵمانيه‌وه‌ رێكده‌خرێت و سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر بواره‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى دارايى و پرۆژه‌و وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌ مرۆييه‌كان و په‌ره‌پێدانى تاكه‌كه‌س و پرۆژه‌ى داهێنه‌رانه‌.

يونيليد تايبه‌ت كراوه‌ بۆ گه‌نجانى سه‌ركرده‌ له‌ ئاستى به‌رێوه‌بردن له‌ زانكۆكانى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسياو باشورو ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌فريقاو ئه‌مريكاى ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

مه‌رجه‌كانى به‌شداريكردن له‌ پرۆگرامه‌كه‌:

ده‌بێت خوازيار:

1-له‌ ئاستى به‌ڕێوه‌بردنى به‌رزدا بێت له‌ دامه‌زراوه‌يه‌كى خوێندنى باڵادا.
2-هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بێت.
3-به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه‌ دوو ساڵ ئه‌زموونى هه‌بێت له‌ به‌رێوه‌بردندا.
4-ئاستێكى باشى هه‌بێت له‌ زمانى ئينگليزيدا (به‌تايبه‌تى له‌ نوسين و ئاخاوتن).

 

پێداويستيه‌كانى پێشكه‌شكردنى داواكارى:

1-نامه‌ى هاندان (Motivation Letter)
2-نامه‌ى پشتگيرى (Recommendation Letter)
3-بڕوانامه‌يه‌كى زمانى ئينگليزى (Proof of English).

 

بۆ پڕكردنه‌وه‌ فۆڕم، كليك لێره‌ بكه‌.

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردنى داواكارى ڕێكه‌وتى 12ى ئۆكتۆبه‌ره‌.

به‌روار : 2015-09-09 كات :19:11 بینراو : 140

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD