باڵیۆزخانەی ئەمەریكا داواكاری بۆ پرۆگرامی گەنجانی سەركردەی عێراق بۆ ساڵی 2017 وەردەگرێت

 
كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لەهەولێر  بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنێت كەوا ئێستا دەرگای داواكاری پێشكەش كردن بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەركردەی عێراق بۆ ساڵی 2017 كراوەیە. پرۆگرامەكە سەرەكیترین پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمەریكایە بۆ ئەو عێراقیانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 24 ساڵدایە. بەشداربووانی پرۆگرامەكە بناغەی تێگەیشتن و دۆستایەتی نێوان گەنجانی ئەمەریكا وعێراق پتەوتردەكەن لەڕێی پرۆگرامێكی یەك مانگی لەسەر ڕابەرایەتی و خزمەتگوزاری كۆمەڵگایی و پرۆگرامی كەلتوریەوە. هەڵبژاردنی بەشداربووەكان لەسەر بنەمای لێهاتوویی دەبێت  لەڕێگەی پرۆسەیەكی كراوەو چاو پیاخشاندنەوەی ووردەوە. هیچ تێچوونێك نیە لەبەرامبەر پێشكەشكردن بۆ پرۆگرامەكەو بەشداربوون لە دانیشتنێكی زانیاری وەرگرتن وبەرچاوڕوونی كەلەلایەن ئەمەریكاوە سپۆنسەركرابێت یان بۆ بەشداریكردن لە پرۆگرامەكە لەكاتێكدا ئەگەر هەڵبژێردرایت.
 
 
 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەكەو چۆنیەتی پێشكەشكردن تكایە سەردانی ئەم بەستەرەى خوارەوە بكەن:
 
https://iraq.usembassy.gov/iylep.html
 
دوا كات بۆ پێشکەش کردنى داواكاری 1 ی كانوونی یەكەمی 2016 ەیە.
به‌روار : 2016-10-25 كات :21:13 بینراو : 360

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it