پڕۆگرامى فولبڕايت بۆ سه‌ردانكردنى دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مريكا

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر هەلێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ 25  لە خوازيارانى زانکۆکانی عێراق بەمەبەستی سەردانکردنی دامەزراوە ئەکادیمیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرواری ( 30/6/2017تاکو 8/9/2017) لە ڕێگەی پڕۆگرامی (Fullbright Scholar Program) به‌ مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى زانكۆكانى عێراق و ڕێبه‌ري كردنيان و ئاڵوگۆڕكردنى چالاكى كلتورى نێوان زانكۆكانى عێراق و دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مريكا.

به‌شداربووان به‌ چه‌ند ڕێگايه‌كى نوێى وانه‌وتنه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ ده‌ناسێنرێن وه‌ك: چاودێريكردنى پۆل، به‌شدارى كردنى سيمينار، گه‌شه‌پێدانى په‌يوه‌ندى له‌ نێوان فاكه‌ڵتيه‌ ئه‌مريكيه‌كاندا له‌ كۆبوونه‌وه‌ ڕيبه‌ريه‌كانى هه‌فتانه‌دا.  

مه‌رجه‌كانى شايسته‌بوون:

1-   خاوه‌ن ناسنامه‌ى عێراقى بێت ياخود نيشته‌جێى عێراق بێت له‌كاتى خۆتۆماركردن و كاتى چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵبژاردنى قۆناغ تاكو به‌روارى ده‌ست پێكردنى سه‌ردانه‌كه‌.

2-   ئه‌ندامى (full-time)ى يه‌كێك له‌ فاكه‌ڵتى و زانكۆكانى عێراق بێت.

3-   به‌ لايه‌نى كه‌مه‌وه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بێت و خاوه‌نى 5 ساڵ ئه‌زموون بێت له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌دا يان خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا بێت و ئه‌زموونى وانه‌وتنه‌وه‌ى له‌ 5 ساڵ زياتر نه‌بێت، وه‌ ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌رن و له‌ ئێستادا خۆيان تۆماركردووه‌ له‌ پڕۆگرامى خوێندنى دكتۆرادا پێويسته‌ ئه‌زموونى وانه‌ وتنه‌وه‌يان له‌ 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

4-    به‌شداربوو پێويسته شاره‌زاييه‌كى باشى له‌ نوسين و قسه‌كردنى زمانى ئينگليزى دا هه‌بێت.

5-   پێويسته‌ به‌شداربوو ئاره‌زووى به‌هێزكردنى ‌وانه‌وتنه‌وه‌و شاره‌زايى سه‌ركردايه‌تيكردنى هه‌بێت، هه‌روه‌ها دواى ته‌واو بوونى پڕۆگرامه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق و خزمه‌ت به‌ زانكۆو خوێندكاره‌كانى بكات.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکەو داواکارییەکانی و ناوتۆمارکردن سەردانی ئەم لینکەیخوارەوە بکە:

https://iraq.usembassy.gov/fulbright-visiting-scholar.html

تێبينى/ ١- دوا كات بۆ خۆتۆماركردن 15/12/2016

٢- له‌ كاتێكدا ناساندنى به‌شداربوو به‌ توێژينه‌وه‌ى نوێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م پڕۆگرامه‌يه‌ به‌ڵام ئه‌م پڕۆگرامه‌ شوێن دابين ناكات بۆ ئه‌نجام دانى توێژينه‌وه‌ى خودى تاكه‌ كه‌س.

وه‌رگێرانى: سازان صلاح صابر

به‌روار : 2016-11-30 كات :22:10 بینراو : 402

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it