دوو مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌ گۆڤارێكى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

دوو مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌ گۆڤارى سويدى بۆ توێژينه‌وه‌ى زانستى (The Swedish Journal of Scientific Research) به‌ ناونيشانى (گه‌شتيارى وه‌رزشى وه‌ك ئامڕازێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌ڵه‌بجه‌ - Sport Tourism as a Tool for Halabja’s Development) بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

(ئاكۆ ابراهيم فه‌قى) مامۆستا له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و (ئاريان على حه‌ميد) مامۆستا له‌ به‌شى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت سه‌ره‌تا له‌ تويژينه‌وه‌كه‌ياندا گه‌شتيارى وه‌رزشى ده‌ناسێنن و دواتر ڕۆڵ و گرنگى ده‌خه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌و هۆكارانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ كاريگه‌ريه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌رێنيان هه‌يه‌ له‌ بواره‌كانى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ دانيشتوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.

گۆقارى (The Swedish Journal of Scientific Research) گۆڤارێكى ئه‌ليكترۆنيه‌ و ئامانجى به‌رده‌ست خستنى زانيارى زانستيه‌ له‌ بوارى وه‌رزش. گۆڤاره‌كه‌ له‌ چه‌ندين داتابه‌يسى ئه‌كاديمى و زانسيدا پێرست كراوه‌ وه‌ك (Scientific Journal Impact Factor) كه‌ ئيمپاكت فاكته‌ره‌كه‌ى 3.6ه‌و (The General Impact Factor) كه‌ ئيمپاك فاكته‌ره‌كه‌ى 1.8ه‌.
بۆ بينينى توێژينه‌وه‌كه‌ سه‌ردانى ئه‌م به‌سه‌ته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://sjsr.se/wp-content/uploads/2016/04/SJSR_v3_05_02.pdf 
 

ڕاپۆرت: ڕاستى ئه‌يوب

 

 

به‌روار : 2016-05-05 كات :13:00 بینراو : 671

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it