ئاگادارى بۆ خوێندکارانى قۆناغى چوارەم

خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى سەرجەم بەشەکانى زانکۆمان ئاگاداردەکەینەوە کە ڕێکخراوى ژیار بە هاوکارى زانکۆى هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کردنەوەى خولێک سەبارەت بە (چۆنێتى ئامادەکردن و نوسینى توێژینەوەى زانستى قۆناغى چوارەم) کە لەلایەن بەڕێزان (پ.ی.د نەریمان عبدالله على) و (م. سەرکەوت کەریم دەروێش) دەوترێتەوە.

خولەکە لە ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (٣٠\١\٢٠١٧) کاتژمێر (٣)ى پاش نیوەڕۆ لە کەمپى زانکۆى هەڵەبجە - کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتیەکان - هۆڵى گفتوگۆى نامەى ماستەرو دکتۆرا دەست پێ دەکات.

هاتن بۆ هەموو خوێندکارانەو خولەکە بێ بەرامبەرە.

به‌روار : 2017-01-24 كات :14:12 بینراو : 681

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD