ڕوون کردنەوە بۆ ئەوانەى دەیانەوێت ڕاستاندنى ئەنجانى تاقیکردنەوەى (TOEFL iBT) بکەن

کۆمپانیایەک بە ساختە بڕوانامەى (TOEFL iBT) دەبەخشێتە خوێندکاران و لینکێکیان پێدەدات کە پیشانى زانکۆکان بدرێت بە مەبەستى ڕاستاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانیان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لینکە ساختەیەو تەنها ناوى ئەو کەسانەى تێدایە کە بە ساختە تاقیکردنەوەکەیان ئەنجام داوە.

بۆیە لێرەوە هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئاگادارى ئەم لینکەى خوارەوە بن کە ساختەیە:

http://www.toefl-registration-ets.org/index.php

بۆ زانین و ڕاستاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەى (TOEFL iBT) سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکەن.

https://toefl-registration.ets.org/TO…/extISERLogonPrompt.do

جیاوازى نێوان هەردوو لینکەکە لەوەدایە کە ساختەکە هێماى (-) بەکارهێناوە لە نێوان وشەى(registration-ets) و ڕەسەنەکە هێماى (.) بەکارهێناوە (registration.ets)

 

به‌روار : 2017-01-24 كات :18:25 بینراو : 402

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it