پێشبڕكێیه‌كی زانستیی بۆ خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

پێشبڕكێیه‌كی زانستیی بۆ خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

 
پرۆژه‌ی پێشبڕكێی زانستیی خوێندكاران له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌
 
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی پێشبڕكێیه‌كی زانستی له‌نێوان خوێندكارانی زانكۆماندا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی دیاریكراو و پاشان خستنه‌ ڕووی له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كه‌وه‌ له ‌سیمینارێكی تایبه‌تدا و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌مامۆستایان، وه‌ دیاریكردنی باشترین (10) خوێندكاری ‌یه‌كه‌م و به‌خشینی خه‌ڵات پێیان.
 
ئامانج: ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ بریتییه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی خوێندكاران له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی زانستی له ‌زانكۆماندا كه‌ ڕاسته‌وخۆ خوێندكاران تێیدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها دروستكردنی كێبڕكێی زانستی‌ له ‌نێوان خوێندكاراندا.
 
لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیار و جێبه‌جێكار: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری به‌هاوكاری ده‌سته‌یه‌ك له‌ خوێندكاران هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌.
 
میكانیزمی جێبه‌جێكردن: سه‌ره‌تا خوێندكاران له‌ڕێی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی ئۆنلاینی تایبه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌شداریی پێشبڕكێكه‌ ده‌بن، دواتر (30) باشترینیان له‌رێی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ قۆناغی كۆتایی. پاش ئه‌نجامدانی سیمینار له‌لایه‌ن به‌شداربووان و خستنه‌ ڕووی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، دواتر (10) ‌خوێندكاری یه‌كه‌م دیاریده‌كرێن و خه‌ڵات ده‌كرێن.
 
كاتی دیاریكراو بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك مانگه‌.
 
لایه‌نی دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری هه‌وڵ ده‌دات سپۆنسه‌ر بۆ ئه‌م پێشبڕكێیه‌ بدۆزێته‌وه‌.
 
 
تێبینی/

 

1. نابێت ئه‌و كتێبه‌ی ده‌ستنیشانی ده‌كه‌یت له‌ (150 لاپه‌ڕه‌) كه‌متر بێت.

2. به‌شداریكردن له‌ڕێی فۆرمێكی ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ڕێكه‌وتی (15/2/2017) بۆ (1/3/2017). كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداریكردن.

3. ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان له‌ ڕێكه‌وتی (1/3/2017) تاوه‌كو (1/4/2017) ده‌بێت.

4. ماوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانكردنی (10) باشترین خوێندكار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (1/4/2017) بۆ 10/4/2017) ده‌بێت.

5. ئاهه‌نگی كۆتایی و دابه‌شكردنی خه‌ڵات له‌ ڕێكه‌وتی (14/4/2017) ده‌بێت.

به‌روار : 2017-02-14 كات :18:21 بینراو : 538

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD