ئاگادارى سەبارەت بە پێشبرکێى خوێندنەوەى کتێب

ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكەین ئەوانەی بەشدارییان لە پێشبڕكێی زانستی كتێب خوێندنەوەیان كردووە، دوای هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەو كتێبانەی كەلەلایەن خوێندكارانی بەشداربوی پێشبڕكێكەوە پێشكەش كرابوو لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە، لەسەر  بنەمای چەند پێوەرێكی زانستی، لیژنەكە ناوی (10) خوێندكاری دەستنیشان كردوە كە دەچنە قۆناغی دووەمی پێشبڕكێكەوە،كە لەخوارەوە ناویان هاتووە. وەئاگاداری ئەو دە خوێندكارە دەكەین كە قۆناغی دووەمی پێشبڕكێكە لەرێی بەستنی سیمیناری تایبەتەوە دەبێت وەدواتر (یەكەم تاوەكو دەیەم)ی پێشبڕكێكە دەستنیشان دەكرێت ولە ئاهەنگێكی تایبەتدا خەڵاتی شایستەیان پێدەدرێت. وە لەكاتێكی نزیكدا رۆژو كات وشێوازی سیمینارەكە دیاریدەكەین ولەرێی سایتی زانكۆمانەوە بڵاوی دەكەینەوە.
 
پ ی د. نەریمان عبدالله علی
سەرپەرشتیاری پێشبركێ
 
 
 

به‌روار : 2017-04-04 كات :23:00 بینراو : 666

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD