زەمالەی ڕووسی بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت

کونسوڵخانەى ڕووسیا لە هەولێر زەمالەى ڕووسی بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٧ - ٢٠١٨ ڕادەگەیەنێت کە بە شێوەی ئۆنلاینەو لە ڕێگەی وێبسایتی
https://russia.study/en
پێویستە هەموو بەڵگەنامە داواکراوەکان وەرگێڕابنە سەر زمانی ڕووسی و بە یاسایی کرابن لە لایەن کونسوڵخانەی ڕووسیاوە. .

 

پێویستە پێشکەشکار فایلێکى هەبیت کە ئەم پیویستیانەى خوارەوەى تێدا بیت:


١- پێویستە فۆڕمی پێشکەشکردن بە ووردی پڕ بکرێتەوە بە زمانی ڕووسی و وێنەی پێشکەشکارى لەسەر دابنرێت.
٢- کۆپییەکی ڕوونی پاسپۆرت پێشکەشبکرێت کە بە ئاسانی بتوانرێت بخوێنرێتەوە (پێویستە بەروارى بەسەرچوونى پاسپۆرتى بەشداربوو ساڵ ونیوێکى مابێت لەو ڕۆژەجا کە دەچێتە وڵاتى ڕووسیاوە  ).
٣- پێویستە پێشکەشکار (بڕوانامە بە نمرەوە)ى ئەو ئاستانەى تەواوى کردووە وەریبگێرێتە سەر زمانی ڕووسی و بە یاسایی کرابێت لە لایەن کونسوڵخانەى ڕووسیاوە.

٤- بڕوانامەی تەندروستی کە وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی ڕووسی و بە یاسایی کرابێت لە لایەن کونسوڵخانەوە.
٥- بڕوانامەی سەلامەتى لە نەخۆشى ئایدز کە وەرگێڕابێتە سەر زمانی ڕووسی و لە لایەن کونسوڵخانەوە بە یاسایی کرابێت.


 

تێبینی/
١- ساڵی خوێندن لەڕووسیا لە 1/9 دەست پێدەکات و پێویستە بەشداربووى سەرکەوتوو تاکو بەرواری 15/9  لە ڕووسیا ئامادە بێت.

٢- بەشداربووى سەرکەوتوو کاتێک سەفەردەکات بۆ ڕوسیا پێویستە پاسپۆرت و ئەو پێویستیانەى داواکراون بیبات لەگەڵ (٧) وێنەو جلوبەرگى پێویست بۆ ئەو ووڵاتە.
٣- بەشە ناوخۆیی بۆ کاندیدی سەرکەوتوو دابیندەکرێت کە کرێی مانگانەکەی لە 250 دۆلاری ئەمریکی زیاتر نەبێت.
٤- بەشداربووی سەرکەوتوو پێویستە تێچووی کۆبوونەوە و دۆزینەوەی شوێنی زانکۆکەی بدات.

٥- کاندیدی سەرکەوتووی دکتۆرا پێویستە پێشەکی abstract))ی تێزی دکتۆراکەی پێشکەشبکات لەکاتی پێشکەشکردندا لەگەڵ دوو نامەی پشتگیری (Reference Letter)
٦- کاندید پێویستە 20 ڕۆژ پێش بەرواری چوونە ناو ڕووسیا ڤیزا وەربگرێت.

٧- بەشداربووی سەرکەوتوو پێویستە تێچووى بیمەى تەندروستى ساڵانە بدات (کە ساڵانە ٢٥٠ دۆلارى ئەمریکى یا کەمترە).

٨- تکتی چوون و هاتنەوە بۆ ڕووسیا لەسەر کاندیدی سەرکەوتوو خۆیەتی.
٩- بۆ ڕێنمایی زیاتر بۆ چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://yadi.sk/i/gvOzJXos3Gar4G

 

Instruction for students.pdf

Посмотреть и скачать с Яндекс.Диска

yadi.sk

دواکات بۆ پێشکەشکردن:1/6/2017

 

وەرگێڕان:سازان صلاح صابر

به‌روار : 2017-04-08 كات :21:02 بینراو : 1001

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it