کۆلێجی زانست وۆرك شۆپێك سازدەکات

سەرلەبەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٧/٤/١٧ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە_هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانست ، کۆلێژی زانست بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و ئەنجومەنی رێکخراوەکانی هەلەبجە وئامادەبوونی بەرێزان (حسن رەشید محمد) بەرێوەبەری گشتی بەریوەبەرایەتی شارەوانیەکانی پارێزگای هەڵەبجە و(د سەرکێو صلاح ) راگری کۆلێژی زانست و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی هەلەبجە، وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە ژینگە بۆ هەریەکێک لە بەڕێزان (دکتۆر هاشم عمر ) پسپۆر لە بواری شەریعەی ئیسلامی بە ناونیشانی (سلام البیئة من منظورمقاصدی)،(م.ی هێمن کمال) پسپۆر لە بواری جوگرافیای سروشتی _جیۆمۆرفۆلۆجی بە ناونیشانی (قەتیسبوونی گەرماو پیسبونی ژینگە)،(م.ی ئاریان علی حامد) پسپۆری لە بواری جوگرافیا بە ناونیشانی (گرنگی ناوچەی سەوزایی لە شار)، سازکرد. لە دەستپێکدا راگری کۆلێژی زانست بە خێرهاتنی ئامادەبووانی کردو ئاماژەی بە گرنگی ژینگەو بایەخەکانی لە ئەمرۆدا کرد کە پالنەربوون بۆ سازدانی ئەم وۆرکشۆپە، دواتر هەریەک لە ئامادەبووان بابەت و لێکۆلینەوەکانیان پێشکەشکردو بە گفتوگۆیەکی کراوە کۆتایی بە وۆرکشۆپەکە هێنرا.

فۆتۆو راپۆرت: شۆخان محمد صالح

به‌روار : 2017-04-17 كات : بینراو : 461

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD