بەشى یاسا گەشتێکى زانستى بۆ خوێندکارانى قۆناغی دووەم ئەنجامدا

لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە لەبەرواری (١٧\٤\٢٠١٧) گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی یاسا ڕێکخست بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی یاسا ( م.ی ڕێزان سعید حمه‌ و م.ی نارا قاسم) بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە سیستمی ئیداری حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و چۆنیتی بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و یەکە کارگێڕیەکانی و میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسا کارگێڕی یە کارپێکراوەکان و لامەرکەزیەتی ئیداری لەم پارێزگایەدا... وە بەسوپاسەوە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کراو دوای گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد بۆ سەردانەکەو بایەخ و گرنگی دانیان بە پرسی لامەرکەزیەت و پتەوکردنی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکان و هەوڵەکانی بەشی یاسایان لەم پێناوەدا بەرز نرخاند.

به‌روار : 2017-04-19 كات :21:01 بینراو : 1621

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it