زانکۆی هەڵەبجە ڕۆژی جیهانی کتێب بەرز ڕادەگرێت

ئەمڕۆ 2017/4/23 بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. هەڤاڵ خورشید ڕەفیق) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک سەرۆک بەش و مامۆستا و خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی  کۆلێژ و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێبەوە (گروپی نمەی باران) لە کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و زانستەمرۆڤایەتیەکان ، گفتوگۆیەکی کراوەیان لە ژێر ناونیشانی (بالەڕۆژی جیهانی کتێبدا کتێب بکەین بە خۆراکی ڕۆحمان) ڕێکخست ، و تیشکیان خستە سەر لایەنەگرنگەکانی خوێندنەوە و هاوڕێ بوون لەگەڵ کتێبدا ، و پێویست بوونی ئاوێتەبوونی سەرجەم چین و توێژەکان بەگشتی و خوێندکارانی زانکۆ بەتایبەت ، لەگەڵ کتێب و خوێندنەوەدا ، ئاماژەیان بە میکانیزمەکانی باشتر کردنی خواست و خولیای خوێنەر کرد تا زانستیانە سوود لە ناوەڕۆکی کتێب ببینرێت . 
بە ئاڵوگۆری سەرنج و بیروڕای ئامادەبوان گفتوگۆکە رەنگاڵەتر و فراوانتر کرا.

به‌روار : 2017-04-23 كات :22:54 بینراو : 364

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD