بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی ئەنجامدا

لەدرێژەی چالاکی یە زانستییەکانی زانکۆی هەڵەبجەدا بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە لەبەرواری دووشەممە (٢٤\٤\٢٠١٧) گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی بەشی یاسا ڕێکخست بۆ شاری هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی یاسا ( م.ی ڕێزان سعید حمه‌ و م.ی نارا قاسم) بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەنجومەنی شورا و دادگای کارگێڕی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی خوێندکاران بە میکانیزم و سروشتی کارە ڕاوێژکاری و ناوەندگیرییەکانی ئەنجومەنی شورا و ڕێوشوێنی دادبینی کردن لە دادگای کارگێڕی هەرێمی کوردستان دا ... وە لەلایەن هەردوو دامەزراوەی ئاماژەپێدراوەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کراو سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد بۆ سەردانەکەو بەسەرکردنەوەیان. وە بە گرنگییەوە هەوڵەکانی زانکۆ و بەشی یاسایان نرخاند بۆ ئاشناکردنی خوێندکارانی یاسا بە دامەزراوە دادوەری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ئاڕاستەیەکی زانستی دروستیان لە قەڵەم دا لە کاری زانکۆیی دا.

به‌روار : 2017-04-24 كات : بینراو : 1107

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it