سهرلهبهيانى رۆژى يهك شهمه ريكهوتى ٢٠١٧/٤/٢٣ له سهرۆكايهتى زانكۆى ههڵهبجه -هۆلى خوێندنى كۆليژى زانست بە بۆنەی ڕۆژى تەندروستى جیهانیەوە و بەچاودێری بەڕێز دکتۆر ئاراس مصطفى أحمد سەرۆکى زانکۆ بەوەکالەت ,، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى هەڵەبجە هەستا بە میواندارى بەڕیز ی. پزیشک ( لوقمان عبدالله ) لێپرسراوى بەشى پتەوکردنى تەندروستى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەڵەبجە بۆ ئەنجام دانى ۆرك شۆپێك لەژێر ناوى ( نەخۆشیە ڤایرۆسەکان و زەنگێکى ترسناك ) , لەسەرەتادا ئەندازیار أحمد عبدالرحمن بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆمان ووتەیەکى کورتى پێشکەش کرد , پاشان بەڕیز لوقمان عبدالله بەشێوەیەکى وورد تیشکى خستە سەر نەخۆشیەکانى جگەر و چۆنیەتى خۆپاراستن لێىان بەتایبەتى ئەو جۆرانەى لە کوردستاندا ڕێژەى توش بونیان زۆرن لەکۆتایشدا بەشداربوانى ۆرك شۆپەکە پرسیار و سەرنجى خۆیان خستە ڕو لەلایەن کاک لوقمانەوە وەڵامیان درایەوە .
فۆتۆو راپۆرت: شۆخان محمد صالح




