زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ (سمپزێۆمى ئاينده‌ى كوردستان دواى جه‌نگى داعش) سازده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆرى به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌يوه‌ندييه‌ ئه‌كاديميه‌ نێودەوڵەتیەكان (سمپزێۆمى ئاينده‌ى كوردستان دواى جه‌نگى داعش) بۆ به‌ڕێز (ملا بختيار) نوسه‌رو سياسه‌تمه‌دارى كوردستان ڕێک دەخات.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ به‌روارى (٢٦\٤\٢٠١٧) بە ئامادەبوونى بەڕێزان (د. ئاراس مصطفى احمد) سەرۆکى زانکۆ بە وەکالەت و ڕاگر و مامۆستایانى زانکۆى هەڵەبجە و پارێزگار و قایمقامى ناوەندى هەڵەبجە و ژماریەک پەرلەمانتار و ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتى حیزبی و سیاسی ناوچەکە له‌هۆڵى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه ، بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆریی بە هاوکارى بەرێوەبەرایەتى پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى ‌زانكۆى هەڵەبجە سیمپزیۆمێکى بۆ سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرى کورد (مەلا بەختیار) ڕێکخست.

دەستپێکى سمپزێۆمه‌كه بەساتێک ‌وه‌ستان بۆگيانى شه‌هيدان ده‌ستى پێكرد ، پاشان به‌ڕێز (د.ئاراس مصطفى احمد) سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌ى به‌خێرهاتنى پێشكه‌ش كرد ، تيايدا سوپاس و به‌خێرهاتنى به‌ڕيز( مەلا بەختيار)ى كرد بۆهاتنى بؤئەم سمپزێۆمەو ئاماژه‌ى كرد به‌ كورته‌يه‌ك له‌ كارو چالاكيانه‌ى كه‌ زانكۆ پێى هه‌ڵده‌ستێت له‌ڕووى ئه‌كادیمييه‌وه‌ تاكو هاوكار بێت له‌به‌ستنى كۆرو سيمينار و كۆڕبه‌ند و هه‌روه‌ها تیشکى خستەر ئەوەى کە زانكۆى هه‌له‌بجه ‌له ‌ئێستادا په‌يوه‌نديه‌كى باشى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى تاكو بتوانن زياتر هه‌ماهه‌نگ بن بۆخزمه‌تى زانکۆ و خەڵکى هەڵەبجە بە گشتى.

پاشان تەوەرکانى سمپزێمه‌كه‌ ده‌ستى پێكردوو له‌لايه‌ن به‌ڕێز (د. نريمان عبدالله‌) ه‌وه‌ پێشكەش كراو كه‌خۆى له‌چه‌ند بابه‌تێكدا بينيه‌وه‌ له‌وانه‌ (بابه‌تى كوردستان دواى داعش ، ‌ بابه‌تى ڕيفراندۆم و ره‌هه‌نده‌كانى ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتان له‌ كوردستان و مه‌سه‌له‌ى شنگال ). سه‌ره‌تا به‌ڕێز (مەلا بختيار) لە وتەیەکدا خۆشحاڵى خۆى بۆ ڕێکخستنى سیمپزیۆمەکە دەربڕی و سوپاسی زانکۆى هەڵەبجەى کرد لە ڕێکخستنى وەها کارێکدا ، ئاماژەى بەوە کرد کە پاش زێدى خۆى هەڵەبجە دووەم شاری دڵگیرى ئەوە و پێویستە بەهەموو جۆریک خزمەت بەم شارە بکرێت و درود و ڕێزى نارد بۆ گیانى شەهیدانى یەکەمین بۆردومانى هەڵەبجەش کە هاوکات ئەمڕۆ ساڵیادى یەکەمین بۆمبارانى هەڵەبجە بوو لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە لە ساڵى ١٩٧٤ ، دواتر لە چوارچێوەى تەوەرى سیمپیزیۆم و سەبارەت بە دۆخى كوردستان دواى داعش ووتى : مرۆڤ ئه‌بێت ئازاد بێت تاكوو بتوانێت به‌رنامه‌كانى جێ به‌جێ بكات هه‌روه‌ها ووتى پێش ئه‌وه‌ى شه‌ڕى سەربازیمان هه‌بێت ئێمه‌ شه‌رى فكريمان هه‌يه‌ بۆيه‌ ئێمه‌ى لێ به‌رهه‌م هاتووه‌ ، ئاماژەى بەوە کرد کە بۆ پاش کۆتایی پێهاتنى شەڕى داعش و بۆ هەر قۆنـاغێک پێویستیەکى ئێجگار گرنک کە نێو ماڵى کورد ڕێک بخرێت و یەکێتى ناو کورد بەرجەستە بکرێت تا چیدی داعش دوبارە نەبێتەوە و لەمپەرەکان لەبەردەم بەرەوپێش چونى ڕەوشی سەربەخۆیی کوردستان بەربەست نەبن.

ته‌وه‌رى دووه‌م تەرخان بوو بە بابه‌تى ڕيفراندۆم کە به‌ڕێز ملا بختيار ووتى خۆشبه‌ختانە سه‌رجه‌م لايه‌نەسیاسیەكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و گرنتى ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ر په‌يوه‌سته‌ به‌يه‌كگرتوى لايه‌نه‌كان له‌نێوان يه‌كتردا و ئه‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ياسا وگفتوگۆ مافه‌كانمان وه‌رگرين چونكه‌ وانه‌بێت فه‌شه‌ل دێنين نمونه‌شى به‌كۆمارى مهاباد هێنايه‌وه‌.

ته‌وه‌رى سێیەمى سمپزۆیەمەکە بابه‌تى ده‌ستێوه‌ردانى ووڵاتان له‌كوردستان به‌باتێكى سلبى باسی لێوەکرد وتى : دەستورەردانى لە کاروبارى کوردستان بابەتیێکى سلبیە بەڵام دژنين چونكه‌ له‌ئێستادا هه‌موان ده‌زانن سه‌ربه‌خۆى باشتره‌ له‌فيدراڵى چونکە كورد كێشه‌ى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ عێراق.

ته‌وه‌رى کۆتایی سمپزیۆمەکە سەبارەت بە دۆخى شنگال و ئاينده‌ى ئه‌و شاره تەرخانکرا ، کە ‌به‌ڕێز ملا بختيار ئاماژەى بەوە کرد کە ده‌بێت چارەسەرى بارودۆخى ئێستاى شەنگال بەوە دەبێت کە بكرێته‌ پارێزگايه‌كى سه‌ربەخۆ و کاروبارەکانى لەلایەن بەشێوەیەکى ڕێکخراو و یاسایی ڕابپەڕێنرێن.

له‌كۆتاى سپزێمه‌ كه‌شدا ئاماده‌بوان سەرنج و ڕەخنە و پرسیارەکانیان خسته‌ ڕوو و دواى ته‌واو بوونى سمپزیۆمەکەش بەرێز (د.ئاراس مصطفى احمد) سه‌رۆكى زانكۆ خه‌ڵاتى زانكۆى هەڵەبجەى پێش كه‌شى بەرێز (مەلا بەختیار) کرد ، و مەلا بەختیاریش کتێبە نوێیەکەى بە دیارى بەخشیە بەرێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە.

ڕاپۆرت و فۆتۆ : دانیار عزالدین هەورامى ، بەنان على

به‌روار : 2017-04-26 كات :21:01 بینراو : 768

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD