مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بەتوێژینەوەیەکی یاسایی بەشداری کۆنفرانسی جینۆساید دەکات لە زانکۆی سۆران

مامۆستا ئاوارە حسێن مامۆستای جینۆسایدی کورد و گەلان و یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی لە بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە، لەدوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی باڵای کۆنفرانسەوە بانگهێشتکرا بۆ ئامادەبوون و پێشکەشکردنی توێژنیەوەیەک لەسەر جینۆساید. مامۆستا بە تویژینەوەیەکی یاسایی لەسەر جینۆساید کورد ڕۆژی (٢٦\٤\٢٠١٧) بەشداریکرد لە کۆنفرانسی نیشتمانی (تاوانەکانی جینۆساید و شاڵاوەکانی ئەنفال، وەرچەرخانێک بۆ گەلی کوردستان). کۆنفرانسەکە لەلایەن بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران ڕێکخرابوو و لە شاری سۆران بەڕێوەچوو.

مامۆستا ئاوارە حسێن لەگەڵ مامۆستایانی بەشی یاسا و بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران گفتوگۆیان کرد لەبارەی گرنگی جێگیرکردنی وانەی جینۆسایدی کورد و زیادکردنی لە پرۆگرامەکانی خوێندنی بەشەکانیاندا، ئەوانیش لای خۆیانەوە بابەتەکەیان بە هەند وەرگرت و ڕایانگەیاند کە لە بەرنامەیاندا هەیە ئەو وانەیە جێگیر بکەن و ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد کە جینۆساید لەلایەن کۆمەڵناسانەوە هێندەی یاساناسان گرنگی پێدراوە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا مامۆستا چاویکەت بە بەڕێز د. موسلیح موستەفا سەرۆکی زانکۆی سۆران و بەگەرمی بەخێرهاتنی مامۆستا ئاوارەی کرد و دەستخۆشی لێکرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لە ڕاژەکردنی بەپرسی جینۆساید کورد، و پێکەوە باسیان لە گرنگی توێژینەوە لەبارەی کەیسەکانی جینۆسایدی کوردەوە کرد.

لە ماوەی پشووی نیوەڕۆشدا مامۆستا ئاوارە لەگەڵ توێژەرە بەشداربووەکان و چالاکوانانی بواری جینۆسایدی کورد گفتوگۆی پرسی جینۆسایدی کورد و گرنگی کارکردن بۆ ئەو پرسە کرد.

 

به‌روار : 2017-04-30 كات :09:16 بینراو : 471

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD