مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە لە پرۆگرامى فوڵبرایتى سەردانى سکۆڵەرەکان لە ئەمریکا وەردەگیرێت

بەڕێز (سومەیە خالید) مامۆستا لە بەشى ئینگلیزى کۆلێژى پەروەردەى بنەرەت و زانستە مرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە لە پرۆگرامى فوڵبرایتى سەردانى سکۆڵەرەکان ( Fulbright Visiting Scholars Program 2017) وەردەگیردرێت.

پرۆگرامەکە بۆ ماوەى دوو مانگەو تایبەتە بە فراوانکردنی زانیاری مامۆستایانی زانکۆ و دروستکردنی پەیوەندییان لەگەڵ ھاوپیشەکانی خۆیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

مامۆستا سومەیە کە یەکێکە لەو ٢٥ کەسەى کە لە سەرتاسەرى عێراق لە پرۆگرامەکەدا وەرگیراون، لە نێوان مانگى تەموز بۆ ئەیلول لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەشدارى چەندین وێرکشۆپ و کۆرس و چالاکى ئەکادیمى دەکات لە بوارەکانى سەرکردایەتیکردن، وانەوتنەوە، گەشەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن، میتۆدەکانی فێربوون و لێھاتوویی پەیوەندییە کەسییەکان.

به‌روار : 2017-05-15 كات : بینراو : 4401

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it