سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومەنی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی به‌ خستنه‌وه‌ گه‌ڕی دوو پرۆژه‌ی ستراتیجی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دەردەبڕێت

سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یرانێكی قووڵی دارایی له‌ هه‌رێم و ڕاوه‌ستانی كاری زۆرینه‌ی پرۆژه‌كان ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌و پرۆژه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ، سوپاسی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومەنی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌ خستنه‌وه‌ گه‌ڕی دوو پرۆژه‌ی ستراتیجی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كه ئەمانەن:

 1 - بینای به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كوڕان ، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ئیركه‌م) ی توركیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت .

 2 - بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ، كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای (باڵا) ه‌وه‌ جێ بەجێ ده‌كرێت .

 

به‌روار : 2017-05-17 كات :13:40 بینراو : 666

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD