شاندێكى زانكۆى هەڵەبجە بەشدارى کرد لە سیمپزیۆمێکى نێودەوڵەتى لە وڵاتى تورکیا

ڕۆژى 17/52017 شاندێكى زانكۆى هەڵەبجه کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر (سەرکێو صڵاح) ڕاگرى کۆلێژى زانست و مامۆستا (ئاریان على حامد) بەڕێوەبەرى پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان به شدارى كرد له سيمپوزيومى نێودەولەتى كە لە شارى وان له ووڵاتى توركيا له نێوان زانكۆكانى هه رێمى كوردستان و توركيا ئەنجامدرا. دەتستپێكى كارەكان بە پێشکەشکردنى ووتارى سەرۆکى زانكۆى یونسجیڵ به‌ڕێز دکتۆر په‌یامی کە ميوانداریيەکەى لە ئەستۆ گرتبوو تێيدا بەخێرهاتنى نوێنەرى زانكۆكانى كرد دواتر كاك دكتۆر (احمد دزەیيى) ووتارى زانكۆكانى كوردستانى بێشكەش كرد و تێيدا سوپاسى زانكۆى ناوبراوى كرد وه دواتر نوێنەرى دامەزراوى پەروەردەو خوێندكارانى توركيا بەڕێز مامۆستا رحيمى پشتگيرى خۆى بۆ هەماهەنگى نێوان زانکۆكانى هەرێمى كوردستان و توركيا دەربڕى وه پاشان والى شارى وان بەخێرهاتنى ميوانەكانى كرد. لە سيمپوزيومەکەدا هه ريەك له زانكۆكان سيمينارى خۆيان هەبوو، زانكۆى هەڵەبجەش بە نوێنەرى بەڕێز مامۆستا (ئاريان على حامد) بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان سيمينارێكى پێشکەش كرد كە تێيدا باسى لە زانكۆى هەڵەبجە و خوێندكاران و كاريگەرى حەزى خویندكاران لەر سەرکەوتنى خوێندكار و ئەو تەگەرانەى کە دێتە ڕێیان لەكاتى خویندندا وه دواتر سوپاس زانكۆى كردو جەختى كردەوه لەسەرر هەماهەنگى نێوان زانكۆى هەڵەبجه و زانكۆى ناوبراو وه هەر لەو سەردانەدا سه ردانى ژوورى بازرگانى شارى وانيان كردوو شاندى زانكۆى هەڵەبجه داواى له سەرۆكى ژوورى بازرگانى شارى وان كرد كە سەردانى پارێزگاى هەڵەبجە بکات لە داهاتوویەکى نزیکدا چونکە ناوچەکە ناوچەیەکى كشتوكاڵى یەو دەتوانرێت پەیوەندییەکى بازرگانى لە نێوانیاندا بنیات بنرێت.

به‌روار : 2017-05-21 كات :22:09 بینراو : 471

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD