بۆ يه‌كه‌مجار له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ خوێندنى دكتۆرا ده‌كرێته‌وه‌

 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢٠١٧/٥/٢٢ به‌ئاماده‌بوونى به‌ريزان (د.ئاراس مصطفى احمد ) سه‌رۆكى زانكۆى هه‌له‌بجه‌ و (د.هه‌ڤال خورشيد) راگرى كولێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ت و زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان ،(د سيروان حامد ره‌فيق ) سه‌رۆكى به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى بنه‌ره‌ت ، يه‌كه‌مين تاقيكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى بۆ خويندنى باڵا (دكتۆرا )  ئه‌نجام درا .

 ئه‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌ بۆ يه‌كه‌مين جاره‌ له‌ هه‌له‌بجه دا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ستپيكى خوێندنى باڵا (دكتۆرا)يه‌ له‌ زانكۆى هه‌له‌بجه‌ دا، كه‌ (9) كورسى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكراوه‌و(7) خويندكار به‌شداربوون له‌ تاقيكردنه‌وه‌كه .

به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى بنه‌ره‌ت يه‌كه‌مين و تاكه‌ به‌شه‌ كه‌ يه‌كه‌مين خولى دكتۆرا و چوار خولى ماسته‌ر ى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشدا له‌ زانكۆى هه‌له‌بجه‌ كردوه‌ته‌وه‌.

 

فۆتۆ : دانیار هەورامی

 

به‌روار : 2017-05-22 كات : بینراو : 932

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it