بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆری زانکۆى هەڵەبجە کۆڕێکى شیعرى ڕێک دەخات

لە چوارچێوەى کار و چالاکیە ئەدەبی و هونەریەکانیدا و شان بە شانى چالاکیە زانستیەکانی ، ئەمڕۆ ٢٠١٧/٥/٢٣ لە هۆڵی سیمینارى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت وزانستە مرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە بە ئامادەبوونى بەرێز (د.نەریمان عبدالله ) بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆرى زانکۆ و بەڕێز (م ئاریان على) بەڕێوەبەرى پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ و ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستا وخوێندکارانى زانکۆى هەڵەبجە و کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتیەکان ، بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆریی زانکۆى هەلەبجە کۆڕێکى شیعرى بۆ هەردوو خوێندکارى بەهرەمەندى زانکۆى هەلەبجە (ئارام حاجى ) و (گۆنا جەمیل ) ڕێکخست ، بە ئامادەبوون و هاوکارى دو میوزیک ژەنى بەتوانا (هێدى ساڵح ) بە ئالەتى تار و (محمد حسێن) بە زەڕب.

دەستپێکى کۆڕەکە بە وەستان بۆ گیانى شەهیدان و سرودى ئەى ڕەقیب دەستى پێکرد ، و پاشان هەردوو شاعیرى بەشداربوو بە ئامادەبوان ناسێنران ، و دواتر بەڕێز (د.نەریمان عبدالله) بەرێوەبەرى دڵنیایی جۆریی لە وتەیەکدا بەخێرهاتنى ئامادەبووانى کرد ، ئاماژەى بەوە کرد کە ئامانجى ئەنجامدانى ئەم جۆرە کار و چالاکیانە دەرخستنى توانا وبەهرەى خوێندکاران و ڕەخساندنى کەشێکى ڕۆشنبیرى و ئەدەبیە لە پاڵ کەشی جەنجاڵیی زانست لە زانکۆدا ، تیشکیشی خستەر سەر ئەوەى کە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بە ئەوپەڕى توانایانەوە بەردەوام دەبێت لەم جۆرە چالاکیانە و وا دەکات کە لە ساڵانى داهاتوودا خوێندکاران خۆیان بتوانن بە تواناى خۆیان ئەم جۆرە کارانە ئەنجام بدەن.

دواتر خوێندکارە شاعیرى لاو (ئارام حاجی)سێ تێکستە شیعرى (ڕەوتى کەشتیەک ڕووە وقوڵایی ، دایک ، و هام زبان) ئاوێزان بە سۆز چریکەى مۆزیک بۆ ئامادەبوان خوێندەوە ، شاعیرە خوێندکار (گۆنا جەمیل) بە شیعرى (باوک) کۆڕەکەى زیاتر ڕازاندەوە ، و دوبارە شاعیرى لاوى زانکۆى هەڵەبجە(ئارام حاجى) بە شیعرى (ئاودێرى ڕۆحى سایەوانێکى سپى ، و کۆچى کۆتا فریشتە بەرەو عەرعەر ڕۆحى ئامادەبوانى بەرەو کەنارى ئارامى برد و ئامادەبوان بە چەپڵە ڕێزان سوپاس و تەقدیریان بۆ ڕیکخەران و پێشکەشکارانى کۆڕەکە نارد.

ڕاپۆرت و فۆتۆ: دانیار هەورامى

 

 

 

به‌روار : 2017-05-23 كات :20:39 بینراو : 597

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD