بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ ، سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە بڕوانامەی سەرکەوتنی بەخشیە بەشداربووانی خولی فێربوونی زمانی فارسی

ئەمرۆ سێ شەمە ڕێکەوتی (٢٠١٧/٥/٣٠) سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ هەستا بە بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووە سەرکەوتووەکانی خولی فێربوونی زمانی فارسی .

خولەکە ماوەی (١٢٠) کاتژمێری خایاند کەلە ژێر چاودێری سەنتەری زمان و بەهەماهەنگی زانکۆی فیردەوسی مەشهەدی بەڕێوەچوو کەلەلایەن هەردوو مامۆستای بەتوانا (ئاکۆ ابراهیم) و (سەرکۆ نەزیر) وترایەوە . شایانی باسە ئەم بروانامە نێودەوڵەتیە بوار دەرەخسێنێت بۆ بەدەست هێنانی نازناوی زانستی، وە لە زانکۆکانی وڵاتی ئێراندا بەفەرمی دانپێدانراوە.

 

شایەنی باسە لەکاتی دابەش کردنی بروانامەکاندا هەریەك لە بەرێزان (دکتۆر ئاراس مصطفی احمد ، سەرۆکی زانکۆ بەوەکالەت) و (مامۆستا هیدایەت محمد احمد، بەڕیوەبەری سەنتەری زمان ) و (دکتۆر توانا وەهبی غفور ، ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش)و (دکتۆر سەرکێو صلاح ، راگری کۆلێجی زانست بەوەکالەت ) و (دکتۆر هاشم ، نوێنەری مامۆستایان) و (مامۆستا ئاریان علی حامد ، بەرێوەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان) و چەند مامۆستایەکی بەرێزی تر ئامادەبوون .

 

به‌روار : 2017-05-30 كات : بینراو : 1704

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD