ئاگاداریه‌ک بۆ خوێندکارانی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌

سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی کاری زانکۆی هه‌له‌بجه (CDC) به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئایرێکسی ئه‌مریکی و له‌ ڕیگه‌ی به‌رنامه‌ی سوکتێله‌وه‌ هه‌ڵده‌سێت به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ باره‌ی خوێندکارانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێکی کار له‌ کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت و گه‌شه‌پێدانی تواناکانیان له‌ ڕێگه‌ی (CDC) ه‌وه‌ و ئاگادربوون له‌ کاروچالاکیه‌کانی (CDC) و به‌شدار بوون له‌ پرۆگرامی گه‌شه‌پیدانی تواناکان (Internship). تۆی خوێندکار به‌ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ ئۆنلاینه‌ ده‌توانیت زانیاریه‌کانت داغڵ بکه‌یت و سوودمه‌ندبیت له‌و کار و چالاکی و ده‌رفه‌تانه‌ی که‌ سه‌نته‌ره‌که‌مان ده‌یخاته‌ به‌رده‌م خوێندکاران .
هه‌ر خوێندکارێک ئاره‌زوومه‌نده‌ و ده‌یه‌وێت تواناکانی گه‌شه‌پێدات و له‌ داهاتوودا چانسی وه‌رگرتنی له‌ هه‌لی کاردا زیاتر بیت ده‌توانێت به‌ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ ناوی خۆی تۆماربکات.
1- ئه‌م لینکه‌ بکه‌ره‌وه‌
http://irex-iq.mysouktel.com/registration/youth
2- له‌ خانه‌کانی 1 و 2 و 3 ناوی سیانی خۆت بنووسه‌.
3- له‌ خانه‌ی چواره‌م ئیمه‌یڵه‌که‌ت بنووسه‌ و له‌ خانه‌ی پێنجه‌م دووباره‌ی بکه‌ره‌وه‌ (تکایه‌ ته‌نها ئیمه‌یڵ بنووسه، ژماره‌ی مۆبایل مه‌نووسه‌.)
4- له‌ به‌شی (Center) زانکۆی هه‌له‌بجه‌ (Halabja University) هه‌لبژێرن
5- له‌ به‌شی (Beneficiary Type) (Student)ئه‌گه‌ر هێشتا خوێندکاریت و ئه‌گه‌ر ده‌رچوویت (Alumni) هه‌ڵبژێرن.
6- له‌ به‌شی (Academic Department) ناوی کۆلێژ و به‌شه‌که‌ت ده‌نووسیت.
7- دواتریس ڕه‌گه‌ز و به‌رواری له‌دایک بوونت هه‌لده‌بژێریت.
8- له‌ کۆتاییدا (Sign up) ده‌که‌یت و دواتر راسته‌وخۆ ئیمه‌یڵێکت پێده‌گات که‌ (username) و (password) و لینکێکی تێدایه‌ و دەتوانیت به‌ (username) و (password) ه‌که‌ت له‌ ڕیگه‌ی لینکه‌که‌وه‌ بچیته‌ پرۆفایلی خۆت.

تێبینی/ پێویسته‌ زانیاریه‌کان به‌ ئینگلیزی پڕبکرێنه‌وه‌.

به‌روار : 2017-06-07 كات :18:04 بینراو : 1158

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD