وەفدێکی هۆڵەندی سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن

سەر له‌ بەیانی ئەمرۆ یەک شەممە رێكه‌وتى ٢٠١٧/٦/١١ بەرێز (جون فان دير زاندە) كه رێکخەری رووبەرووبوونه‌وه‌ى توندوتيژییە لە ئوردن و عيراق و لبنان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ره‌هيل عه‌زيز) له رێكخراوى سپارك سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه يان كردو له لايه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكى زانكۆ (دكتور ئاراس مصطفى احمد) و ئەندامانی ئەنجومه‌نى زانكۆ و نوێنه‌رى ماموستايان و به‌رێوبه‌رى په‌يوه‌نديه‌ ئه‌کادیمیه‌كانى زانكۆو چه‌ند ماموستايه‌كى تر پێشوازيان لێكرا.

هه‌ر له‌و ميانه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ به‌خێرهاتنى ميوانه‌كانى كرد٬ وه به‌شێوه‌يه‌كى گشتى دەربارەی زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ و کارو ئەزمونەکانی باسکرد و تيشكى خسته سه‌ر ئەو په‌یوه‌نديانه‌ى كه زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له‌گەڵ زانكۆكانى كوردستان و زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك زانكۆكانى وڵاتانی ئێران و توركيا و ئەوروپا بەستوویەتی کرد.

دواتر وه‌فدى ميوان باسيان له ئەو پرۆژانە كرد كه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ئەنجامى ده‌ده‌ن كه بريتيه له كاركردن له‌سه‌ر چۆنێتى كه‌مكردنه‌وه‌ى فيكرى توندوتيژی له نێو گه‌نجاندا. دواتر هه‌ریه‌كه له ماموستا به‌رێزه‌كان سەرنج و تێروانينى خۆيان له‌سه‌ر پروژه كه خسته‌روو

شایەنى باسە له نێو زانكۆكانى هه‌ريمى كوردستاندا تەنها دوو زانکۆ هەڵبژێردراون بۆ ئەو مەبەستەى سەرەوە کە زانکۆى هەڵەبجە یەکێکیانە.

فۆتۆ: دانیار هەورامی

 

به‌روار : 2017-06-11 كات :21:40 بینراو : 365

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD