سه‌رۆكى زانكۆ هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌كانى ئه‌زمونه‌ گشتييه‌كانى به‌شى ياسا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه

له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردان وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌كانى سه‌رۆكى زانكۆ به‌هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 13/6/2017 به‌ڕێز (د. ئاراس مصطفى احمد) سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌ياوه‌رى به‌ڕێز (د.هيمن عبدالله‌) سه‌رۆكى به‌شى ياسا له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌كانى ئه‌زمونه‌ گشتييه‌كانى به‌شى ياسا به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئه‌م تاقيكردنه‌وانه ‌له‌ ميانه‌ى بڕياردان له‌ كردنى خوێندنى به‌شى ياسا له‌4  ساڵه‌وه‌ بۆ5 ساڵ بڕيارى لێ دراوه‌ و له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژينه‌وه‌ى زانستى  ‌سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت وسه‌رجه‌م زانكۆكان ئه‌گرێته‌وه.‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ نێو‌ ئه‌م زانكۆيانه‌دا به‌شدار ئه‌بێت له‌م ئه‌زمونانه‌دا  كه‌ تيايدا بۆ هه‌ر قۆناغێك خوێندكاران له ‌دوواندا تاقيكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكى زانكۆ ده‌ستخۆشى و ماندوونه‌بوونى له ‌مامۆستايان كردوو هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆخواستن. خويندكاران خۆشحاڵى خۆيان بۆ ئاستى تاقيكردنه‌وه‌كان ده‌ربڕى.
 

به‌روار : 2017-06-13 كات : بینراو : 873

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it