مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکى ئیماراتدا بڵاو دەکاتەوە

مامۆستایەکی کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکى ئیماراتى دا بڵاو دەکاتەوە.
(د.ناصح مەلا کریم) کە مامۆستایى بەشی بنەماکانى ئاینى سەر بە کۆلێجى پەروەردەى بنەرەت و زانستە مرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجەیە ، لە ژمارە (١٤)ى گۆڤارى(فنون والأدب وعلوم الأنسانیات والأجتماع)ى ئیماراتدا توێژینەوەیەک بەناونیشانى( دروستی دەروونی لای دەستەیەك (سیمپڵێك) لە قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە شاری هەڵەبجە) بڵاو دەکاتەوە. 
بە وتەى بەرێز(د.ناصح) ئامانج لە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەکەوەى زانینی ( دروستی دەروونی)ە لای دەستەیەك ( سیمپڵێك) لە قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە شاری هەڵەبجە، وە شیكاری واقیعی دەروونیان لە رووی هەستكردنیان بە گونجان یان دڵەڕاوكێ یان خەمۆكی هەروەها زانینی كاریگەری و ڕۆڵی هەندێ فاكتەرە لە ئاستی (دروستی دەروونی) لای تاكەكانی سیمپڵە- عەیینەكە - وەڵامدەروەكە. وە لە گرنگترین ئەم فاكتەرانەش حاڵەتی( باری) كۆمەڵایەتی، ئاستی بژێوی، ئاستی زانستی، شوێنی نیشتەجیبوون، ڕەگەز و ڕەهەندێکیش باشیش دەبێت بۆ ناساندنى زانکۆ و شارى هەڵەبجە و کەیسی کیمیاییبارانى ئەو شارە بە دەرەوەى هەرێم و عێراق.

لە توێژینەوەکەدا  ( 118) كەس، وەک نمونە بە شێوەى هەرەمەکى  هەڵبژێردراون. وە ئەنجامەكانی تویژینەوەكە ئەوە دەردەخەن كە چەندین جیاوازی مەعنەوی ( فروقات معنویة) هەیە لە یەكێك لە رەهەندە پشت پێبەستراوەكانی 
گۆڤارى (فنون والأدب وعلوم الأنسانیات والأجتماع)ى ئیماراتى گۆڤارێکى  زانستى هونەرى ئەدەبی کۆمەڵایەتی و زانستى مرۆڤایەتییە کە لە لایەن کۆلێژى ئیمارات بۆ وانستە پەروەردەیەکان لە ئیمارات و لەشارى دوبەى دەردەکرێت.

 

بۆ بینینى توێژینەوەکە کلیک لێرە بکە

به‌روار : 2017-06-11 كات :21:40 بینراو : 419

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it