هەلى بەشداریکردن لە لە کڵەبى نمونەیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر

دامەزراوەى نمونەیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر هەل دەڕخسێنێت بۆ خوێندکارانى ئامادەیى و زانکۆکانى کوردستان تاکو بەشدارى بکەن لە یەکەم کڵەبى نمونەیى نەنەوە یەکگرتووەکان کە لە شارى هەولێرو بە هاوبەشى لە ئەمریکەن کۆرنە ئەربیل و زانکۆى کورستان\ هەولێر پێشکەشدەکرێت. ئەم کڵەبە کە ماوەیى ٣ مانگ بەردەوام دەبێت بەشداربووانى هەفتانە کۆدەبنەوەو توێژینەوەو دیبەیت لەسەر کێشەکانى ئێستاى جیهان ئەنجام دەدەن و وەکو سیاسمەتمەدارو کونسولیەى ووڵاتان ڕۆڵ دەگێڕن لەم دامەزراوە نمونەیەدا.

مەبەست لەم کڵەبە ئاشنا بوونى خوێنکارانە بە خوێندکارانى ترى بیانى کە نوێنەرى ووڵاتانى تر ئەکەن وهەروەها بنیاتنانى هاوپەیمانى لەگەڵ خەڵکى باگراوندى جیاوازو پێگەیاندنى سەرکردەى گەنجە بۆ دوا ڕۆژى کوردستان دەوڵەمەندکردنى تواناى گفتوگۆکردنى بەشداربووە بە زمانى ئینگلیزى. ئەم کڵەبە نمونەییە جیهانێکى ڕاستەقینە دروست دەکات تاکو بەشدابووان وەکو سیاسەتمەدار ڕۆڵى تیا ببینن هەروەکو ئەوەى لە نەتەوە یەکرتووەکان ڕۆژانە و لە ڕاستیدا ڕوودەدات.

بەشداربوو پێویستە:

·       تەمەنى لە نێوان ١٦-٢٦ ساڵیدا بێت.

·       توانایەکى باشى لە زمانى ئینگلیزى دا هەبێت.

·       دانیشتووى شارى هەولێربێت یاخود ئامادەیى تیابێت هەفتانە سەردانى هەولێر بکات بۆ بەشداربوون لە کڵەبەکەدا.

بۆ زانیارى زیاتر و ناو تۆمار کردن سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

http://nmuna.org/index.php/american-corner-model-un-club/

ئامادەکردنى: سازان صلاح 

به‌روار : 2017-06-11 كات :21:40 بینراو : 182

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD