هه‌لى به‌شداربووانى مامۆستايان له‌ كۆرسێكى ئۆنلايندا

نوسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌يى بۆ كاروبارى زانستى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان / زانكۆى ئه‌ريزۆنا داوا له‌ مامۆستايانى به‌شى زمانى ئينگليزى ده‌كات به‌شدارى بكه‌ن له‌ پڕۆگرامێکى (TESOL) به‌ ناوى (Teach English Now) كه‌ به‌ شێوه‌ى ئۆنلاينه‌و مامۆستاى به‌شداربوو ڤيديۆو وانه‌ سه‌باره‌ت به‌ زمانى ئينگليزى ده‌بينێت كه‌ له‌ لايه‌ن پڕۆفيسۆره‌كانى (ESL) نوسراوه‌ و هه‌روه‌ها تاقیده‌كرێتەوە و ئه‌رك (assignment)ى پێده‌درێت.ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ بۆ ماوه‌ى ٥-٦ مانگ ئه‌م پڕۆگرامه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌فتانه‌ مامۆستاى به‌شداربوو ٣-٥ سه‌عات كۆرس وه‌رده‌گرێت.

هه‌موو ئه‌و زانياريانه‌ى مامۆستايى به‌شداربوو فێرده‌بێت شياوه‌ بۆ ووتنه‌وه‌ى له‌ ناو پۆلداو تاكو خوێندكارانيش زانيارى وه‌ربگرن. ئه‌م پڕۆگرامه‌ به‌سه‌ر ٣ كۆرسدا دابه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ يه‌ك كاپستۆن(capstone).

تێبينى/ بۆ به‌شداربوون له‌ ئه‌م پڕۆگرامه‌ هيچ تێچوويه‌كى ماددى ناكه‌وێته‌ ئه‌ستۆى مامۆستايى به‌شداربوو.

بۆ زانيارى زياتر سه‌ردانى ئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ بكات:

https://www.coursera.org/specializations/tesol

بۆ ناو تۆماركردن سه‌ردانى ئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ بكات:

http://www.linkedin.com/in/joseph-axel-phd-94597911/

وەرگێران: سازان صلاح

به‌روار : 2017-06-14 كات :11:00 بینراو : 517

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it