دوو ڕێكخراوی ئه‌ڵمانی پرۆگرامی (دایس ئێن ئێم تی ٢٠١٧-٢٠١٨) ڕادەگەیەنن

ڕێكخراوی (DAAD) و (HRK)ی ئه‌ڵمانی پرۆگرامی (DIES National Multiplication Trainings (NMT) 2017-2018)یان ڕاگه‌یاند‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر به‌شداریان له‌ یه‌كێك له‌ پرۆگرامه‌كانی (DIES)دا كردووه به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خولی ڕاهێنانی ناوخۆیی بۆ پشتگیریكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ وڵاته‌ تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كاندا بۆ گه‌شه‌پێدانی ستافیان و تواناكانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریییانه‌ی كه‌ ئه‌م به‌شداربووانه‌ وه‌ریانگرتووه‌‌ به‌و مامۆستایانه‌ی (ستافی كارگێڕی و زانستی) كه‌ تا ئێستا به‌شدارنه‌بوون له‌ هیچكام له‌ پرۆگرامه‌كانی (DIES)دا.
بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پرۆگرامه‌كه‌ له‌ نێوان 10000 – 23000 یۆرۆ ده‌بێت و پێویسته‌ لایه‌نی پێشكه‌شكار %10ی ئه‌و بودجه‌یه‌ دابین بكات له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ یان سه‌رچاوه‌ی تره‌وه‌ (وه‌ك زانكۆ).
دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵ 25/8/2017 ده‌بێت.
ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا ورده‌كاری و مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی پرۆگرامه‌كه‌ و شێوازی پێشكه‌شكردن بخوێننه‌وه‌:
http://www.dies-nmt.org/

به‌روار : 2017-08-03 كات :14:05 بینراو : 97

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it