ئاگادارى بۆ سەرجەم مامۆستایانى زانکۆى هەڵەبجە

داواکارین لە سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی ھەڵەبجە کە پرۆفایلی تایبەت بە خۆیان لە گوگڵ سکۆڵەر دروست بکەن. پێویستە ئیمەیڵی زانکۆ بەکاربھێنن بۆ دروستکردنی پرۆفایلەکە و لە (Affiliation) ناوی زانکۆی ھەڵەبجە (Halabja University) بنوسن. ھەر مامۆستایەک لە ماوەی ھەفتەیەک پاش بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە ئەو پرۆفایلە دروست بکات و چالاکی بکات سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆی ئاراستە دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی دروستکردن و چالاککردنی پرۆفایلی گوگڵ سکۆڵەر دەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن:
https://youtube.com/watch?v=uND8iWABGoc

 

 

لیژنەى ڕانکیگى زانکۆى هەڵەبجە
٧\٨\٢٠١٧

به‌روار : 2017-08-07 كات :22:12 بینراو : 1859

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it