به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری پرۆفایلی ئه‌كادیمیی مامۆستایان چالاك ده‌كات

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پرۆسه‌كانی دڵنیایی جۆری و له‌ هه‌نگاوێكی تری ناوازه‌دا به‌ ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایان و خوێندكاران‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالیتی خوێندن له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری هه‌ستا به‌ دروستكردنی پرۆفایلی ئه‌كادیمی بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌. له‌ڕێی ئه‌م پرۆفایله‌وه‌ و به‌ به‌كارهێنانی ئیمه‌یڵی زانكۆ مامۆستایان ده‌توانن سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌ داهاتوودا ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر و سیمینار و ۆركشۆپی پێویست بۆ مامۆستایان ‌پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن مامۆستایان ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م پرۆفایله‌وه‌ بابه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی وانه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بگه‌یه‌نن به‌ خوێندكاران. كه‌ ئه‌مه‌ش سود و گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و گه‌یاندن و وه‌رگرتنی وانه‌كان به‌ ئاسانترین شێوه‌.
بۆ چوونه‌ ناو پرۆفایلی ئه‌كادیمی مامۆستایان به‌ پێی به‌شه‌كان كلیك له‌سه‌ر لینكه‌ بكه‌ن:
https://sites.google.com/a/halabjauni.org/qa/academic-profile

 

تێبینی:

هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ ڕێی سیستمی ئۆنلاینی دڵنیایی جۆرییه‌وه‌ له‌ كاتی ئه‌پلۆدكردنی دۆكیومێنته‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌كانی زانستخوازی به‌رده‌وام و هه‌گبه‌ی مامۆستا سیڤی ئه‌پلۆد كردبێت ئه‌وا سیڤییه‌كه‌ی له‌ پرۆفایله‌كه‌یدا دانراوه‌. ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه‌ سیڤیان ئه‌پلۆد نه‌كردووه‌ ده‌توانن خۆیان له‌ پرۆفایله‌كه‌ دایبنێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری
١١\٨\٢٠١٧

به‌روار : 2017-08-11 كات :09:12 بینراو : 545

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD