دکتۆرە نەزاکەت و بەڕێوەبەرى پەیوەندیەکانى زانکۆى هەڵەبجە کۆبوونەوە

بەڕێز (دکتۆرە نەزاکەت حمە سعید) نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کردوو لەگەڵ بەڕێز (مامۆستا ئاریان علی حامد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان کۆبوویەوە بە ئامادەبوونی بەڕێز (مامۆستا ئاکۆ ابراهیم) مامۆستای زانکۆی هەڵەبجەو لەئێستادا خوێندکاری خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی کوردستان سنە لە ووڵاتی ئێران. لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆکانی وڵاتی ئێران و هەروەها تاوتوێی ئەو کێشەو گرفتانە کران کە دێنە ڕێی ئەو خوێندکارانەی ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتی ئێران دەخوێنن و گفتوگۆکرا بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنیان. لە بەشێکی تری کۆببونەوەکەدا، بەڕێز د.نەزاکەت گوێبیستی ووتەکانی بەشێک لەو خوازیارانە بوو کە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆکانی ئێران.

به‌روار : 2017-08-19 كات : بینراو : 643

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it