لیژنەى ڕیزبەندى زانکۆى هەڵەبجە وێرکشۆپێک ئەنجام دەدات

بەمەبەستى خستنەڕوى کارو چالاکیەکانى لیژنە لیژنەى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆى هەڵەبجە ۆێرکشۆپێک ئەنجام دەدات.

 ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٧/٨/٢٣ و بەدروشمى (با هەموان دەستێک بین بۆ پێشخستنى زانکۆ) لیژنەى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆى هەڵەبجە وێرکشۆپێکى بۆ ڕاگرەکان و مامۆستا و بەڕێوەبەرەکانى زانکۆى هەڵەبجە ئەنجامدا بەمەبەستی ئاشناکردنى ستافى ئەکادیمى و کارگێرى زانکۆ و خستنە ڕوى سەرجەم ئەو داتا و زانیاریانەیە کە لە ماوەى ڕابردودا لە لایەن لیژنەى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆى هەڵەبجەوە تۆمار کراون بۆ ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هەرێم .

 دەسپتێکى وێرکشۆپەکە بەرێز (د.نەریمان عبدالله) وێراى بەخێرهێنانى ئامادەبوان بەوردى ئاماژەى بە ڕیزبەندى نیشتیمانى وبنەماکامى سەرکەوتنى زانکۆیەک لەو ڕیزبەندیەدا کرد ، و تیشکى خستە سەر چۆنیەتى کارکردنى ئەندامانى لیژنە لە روى کۆکردنەوەى داتاو زانیاریە پێویستەکان و تۆمارکردنیان لە سایتی نووری تایبەت بە ڕیزبەندی نیشتیمانی ، و کێشە و گرفت و لەمپەرەکانی کارکردنی لیژنەی لەڕوی دەستکەوتنی داتاوزانیاریەوە بۆ ئامادەبوان بەیان کرد.

دواتر بەڕێز (م. عمر فؤاد) ئەندامى لیژنە باسی لە بە ئەلیکترۆنیکردن و بە ئۆنلاین تۆمارکردنی زانیاری ستافی ئەکادیمی زانکۆ لە نێوسایتی نوردا کرد و ئاماژەی بە چۆنیەتی تۆمارکردنی سەرجەم زانیاریەکانی ستافی ئەکادیمی و خوێندکاران کرد کە بەشێکی گرنگ و خاوەن قورساییە بۆ بەدەستهێنانی خاڵ لە پڕۆسەی کێبڕکێی زانکۆکاندا

 پاشان بەڕێز (ڕاستى ئەیوب) ئەندامی کارای لیژنە و بەرپرسی تۆمارکردنی داتاکان بۆ نێو ڕیزبەندیەکە ئاماژەی بە بڕگە پێویستەکانی نێو سایتی نوور کرد ، و ئەو کار و چالاکیانەی ڕونکردەوە کە تۆمارکراون لەڕووی دەرکردنی گۆڤار و ئەنجامدانی توێژینەوە و چالاکی هونەری و زانستی و کەلتووری و داهێناننامە و چەند بوارێکی دیکە.

دواتر بەڕێز (ڕابەر حمەئەمین) لە چەند شیتێکدا داتاکانی پەیوەست بە ئەندازەی زانکۆ لە ڕووی ژمارە و ڕوبەری هۆڵ و بەشەناوخۆیی و بۆشایی هۆڵی بەرکەوتوو بۆخوێندکاران ڕوون کردەوە.

لە کۆتاییدا ئامادەبوان پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان ئاڕاستە کرد و ئەو کار و چالاکیانەی کە لە لایەن لیژنەکەوە تۆمارنەکرابوون خرانە ڕوو. ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان پڕۆسەی ڕیزبەندی کردنی سەرجەم زانکۆکانی کوردستانە کە ساڵانە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە ئەنجام دەدرێت و سەرجەم زانکۆکان لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە سەرجەم داتا و کار وو چالاکیەکانیان لە نێو سایتی نوور کە تایبەتە بە ڕیزبەندی نیشتیمانی تۆمار دەکەن.

فۆتۆ و ڕاپۆرت . دانیار هەورامی

به‌روار : 2017-08-24 كات :09:01 بینراو : 519

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it